Salam Raheem Rashid؛ نه‌وزاد ئه‌نوه‌ر کۆیی؛ جلال سعد الله حسن
پوخته
مۆراڵ كایه‌یه‌كی گرنگی ژیانه، خۆی له كۆمه‌ڵێك ڕه‌فتار و ههوڵسوكهتی ...
زیاتر بخوێنەوە
مۆراڵ كایه‌یه‌كی گرنگی ژیانه، خۆی له كۆمه‌ڵێك ڕه‌فتار و ههوڵسوكهتی پێڕهوكراودا ده‌بینێته‌وه، كه كۆمه‌ڵ بڕیار له باره‌ی چیه‌تی و چۆنیه‌تی، و ڕاست و دروستییانه‌وه ده‌دات، كه ئه‌م پێڕهوكراوانه ده‌بنه به‌های مۆراڵی، كه‌واته مۆراڵ بۆماوه‌یی نییه، به‌ڵكو له ده‌وروبه‌ره‌وه به ئه‌زموون سه‌رچاوه‌ده‌گرێت. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه (مۆراڵ و زمان) له بواری زمانه‌وانیی كاره‌كی دایه، كه وه‌ك بابه‌تێكی كۆزمانه‌وانی له زمانه‌كانی دیكه شایه‌نی گرنگیپێدان و لێتوێژینهوهبووه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی بزانرێت ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ست به زمانه‌وانیی كوردییه‌وه له چوارچێوه‌ی كارێكی سه‌ربه‌خۆدا بهرچاوناكهوێت، بۆیه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌بێته هه‌وڵێك، كه به هۆیه‌وه گرنگی و كاریگه‌ریی مۆراڵی زمانی و بنه‌ماكانی نیشادیدرێت، چونكه زمان و مۆراڵ وابه‌سته‌ی یه‌كدین، و زۆرجار جیاكردنه‌وه‌یان ئاسان نابێت، هه‌روه‌ها بۆ نرخاندنی مۆراڵی مرۆییش پشت به‌زمان ده‌به‌سترێت، چونكه ئه‌وه نۆرمهكۆمهڵایهتییهكانی زمانن، كه ده‌توانن ڕه‌فتاره نادروسته‌كان بۆ ڕه‌فتاری دروست بگۆڕن، هه‌ر زمانیشه، ده‌توانێت به نواندنه ئاوهزییهكانمان بگه‌یه‌نێت، كه پشت به لێهاتووییه‌كانی هزر و ئاوه‌ز ده‌به‌ستێت، ئه‌مه‌ش كارلێكی نێوان زمان و به‌ها و مۆراڵ ده‌گرێته‌وه.
میتۆدی نووسینه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه، ڕێبازی شیكاریی پهسنكهرانهیه، سروشتی كاره‌كه‌ش وایخواستووه، جگه له پێشه‌كی، كه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ چوونه نێو بابه‌ته‌كه‌وه دابه‌شی سه‌ر دوو به‌ش بكرێت:
به‌شی یه‌كه‌م: بۆ هه‌ریه‌كه له چه‌مكی مۆراڵ و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی، له‌گه‌ڵ گرنگی مۆراڵ له بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌دا تایبه‌تكراوه. به‌شی دووه‌م: له‌م به‌شه‌شدا تیشك خراوه‌ته سه‌ر مۆراڵ و زمان، گرنگی مۆراڵ له زماندا، له‌گه‌ڵ مۆراڵی زمانی، دواتریش له هه‌ریه‌كه له ئیتیك و مۆراڵ و په‌یوه‌ندی و جیاوازیی نێوانیان، له‌گه‌ڵ به‌های مۆراڵییه جیهانیه‌كان توێژراوه‌ته‌وه.، ئه‌نجامه به‌ده‌ستهاتووه‌كان، ڕێزكردنی سه‌رچاوه سوودلێوهرگیراوهكان، له‌گه‌ڵ ئه‌م پوخته‌یه بوونه كۆتایی ئه‌م هه‌وڵه.