خالد عمر قادر
پوخته
چاره‌سه‌ری كێشه خێزانیه‌كان له ژێر ڕۆشنایی فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت)ئه‌م ...
زیاتر بخوێنەوە
چاره‌سه‌ری كێشه خێزانیه‌كان له ژێر ڕۆشنایی فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت)ئه‌م توێژینه‌وه‌یه دانراوه بۆ به‌دیار خستنی هه‌ندێك له‌و گرفتانه‌ی ئه‌مڕۆ له ماڵیموسڵمانان ڕوو ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان، ئه‌وه‌ش له ژێر ڕۆشنایی ژیانیپێغهمبهر (درودی خوای لێ بێت) له‌گه‌ڵ فه‌رموده‌كانی، ئه‌م توێژینه‌وه‌ش پێك دێت له دووبه‌ش.به‌شی یه‌كه‌م تایبه‌ته به ژیانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێ بێت) له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانی وشێوازی ههڵسو كه‌وتی ژیانی ڕۆژانه‌ی له چه‌ند ڕوێكه‌وه، ئابوری، ئینسانی، یارمه‌تیدان، جوانی، دونیاوی، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش نمونه‌ی زیندومان ئاماژه پێ كردووه بۆئه‌وه‌ی وێنه‌كه به جوانی ڕون بێته‌وه، له‌م ڕوانه‌وه بۆت به‌دیار ده‌كه‌وێت وێنه‌ی ژیانیپێغهمبهر (درودی خوای لێ بێت) چۆن ژیاوه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانی له كاتێكدا ئه‌و پێشهنگهلۆ ته‌واوی موسڵمانان، ئه‌گه‌ر ژیانی ئه‌و به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ ژیانی موسڵمانانجیاوازی ڕون ده‌بێته‌وه كه‌م ته‌رخه‌می به‌دیار ده‌كه‌وێت ئه‌و كات ده‌توانین بڵێن سهرهتایكێشهكان له‌و كاته ده‌ست پێ ده‌كات كه ده‌ستمان له ژیانی پێشه‌نگی خۆمان به‌رداوه به‌دوای ڕێگای تر كه‌وتوین.به‌شی دووه‌م: تایبه‌ته به چاره‌سه‌ری كۆتایی لۆ گرفته‌كان كه‌وا شانی موسڵمانانیقوڕس كردووه له ژێر ڕۆشنایی ئامۆژگاریه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێ بێت) هه‌ركه‌س ده‌ست به‌و ئامۆژگاریانه بگرێت ئه‌وه ژیانی ئاسوده ده‌بێت، هه‌ر كه‌س ده‌ستی لێبه‌ر بدات ئه‌وه به‌ڕاستی زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت.چه‌ند خاڵێكمان لۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی ئاماژه پێ كردووه كه توشیههموو تاكێكی موسڵمان ده‌بێت له ژیانی ڕۆژانه‌یدا، له‌وانه: چاره‌سه‌ری توڕه‌یی،چاره‌سه‌ر به پێكه‌نین و زه‌رده‌خه‌نه، گفتوگۆ، ئامۆژگاری، وه چۆن به‌ره‌نگاری كێشهگهورهكان ده‌بینه‌وه‌و مامه‌ڵیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی له ژیّر ڕۆشناییفهرموده ڕاسته‌كان و ئامۆژگاریه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێ بێت) له كۆتاییداكێشهی بوختان كردن به دایكی باوه‌ڕدارانمان ئاماژه پێ كردووه گرینگتر له كێشهكهششێوازی مامه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ر بوو (درودی خوای لێ بێت) له‌گه‌ڵ عائیشه پێغه‌مبه‌ری خواهیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپی نه‌بوو هه‌تا یه‌ك وشه‌شی به‌كار نه‌هێنا كه له‌گه‌ڵ ئه‌و شیاونهبێت، به‌ڵكو ئارامی گرت قسه‌ی نه‌كرد پرسیاری كرد هیچ شتێكی نه‌كرد پێش ئهوهیخوا فه‌رمانی پێ بكات هه‌تا هه‌موو شتێكی زۆر به جوانی لۆ ڕون بۆوه ئایه‌ته‌كان له‌قوڕئان دابه‌زی ئه‌ستۆ پاكی عائیشه به‌دیار كه‌وت كێشه‌كه كۆتایی هات پێغه‌مبه‌ریش(درودی خوای لێ بێت) دڵی ئاوی خوارده‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی نه‌كرد كه دواییلێی په‌شیمان بێته‌وه چۆن وا نابێ له كاتێك ئه‌و هه‌ڵ بژارده‌یه له نێو هه‌موو مرۆڤه‌كان.