کریم احمد عزیز
پوخته
قۆناغی باخچه‌ی منداڵان گرنگترین قۆناغی ژیانی منداڵه لهڕوویگهشهكردنی جه‌سته‌یی و هزری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ...
زیاتر بخوێنەوە
قۆناغی باخچه‌ی منداڵان گرنگترین قۆناغی ژیانی منداڵه لهڕوویگهشهكردنی جه‌سته‌یی و هزری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ، بۆیه ههرچهندچاودێری و توێژینه‌وه له‌و قۆناغه‌ی درووستبوونی كه‌سێتی منداڵ بكرێواته ئه‌وه‌نده گرنگی به داهاتووی نه‌وه‌كانی وڵات ده‌درێت ، ئهمتوێژینهوه به‌ناونیشانی : (هه‌ڵسه‌نگاندنی گه‌شه‌ی منداڵان له‌باخچه‌كانی منداڵان له‌ڕوانگه‌ی دایك و باوكانه‌وه (به‌خێوكه‌رانیان)له‌ناوه‌ندی قه‌زای كه‌لار )، توێژه‌ر له‌ڕێگه‌ی فۆرمێكی ڕاوهرگرییهوهكه پێكهاتوه له (26) بڕگه به‌سه‌ر (7) بووار گه‌شه‌ی منداڵلهڕوانگهی دایك وباوك (به‌خێوكه‌ران) هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كردوون ، لهمتوێژینهوهیه كێشه و گرنگی وئامانج وكۆمه‌ڵگا ونمونه لهگهڵڕوونكردنهوهی گرنگترین چه‌مكه‌كان و چوارچێوه‌یه‌كی تێوریخراوهتهڕوو، له‌گه‌ڵ ڕێكارییهكان كەله توێینهوهكهدا گیراوه‌ته‌به‌ر،گرنگترین ئه‌نجامه‌كانیش بریتی بوون له:(له‌ڕووی هزری و زمانه‌وانی و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وتهندرووستیهوه گه‌شه‌ی پێویستیان كردوه ، به‌ڵام له‌ڕووی ده‌روون-جووڵه‌ییه‌وه گه‌شه‌ی پێویستیان نه‌كردوه). له‌به‌ر ڕۆشناییئهنجامهكانی توێژینه‌وه‌كه توێژه‌ر ئه‌م ڕاسپاردانه ده‌خاته‌ڕوو: (گرنگیدانی مامۆستایانی باخچه‌كانی منداڵان به ئامانجه پهروهردهییهكانلهبووار ده‌روون-جوڵه‌یی، هه‌روه‌ها دابینكردنی مامۆستای پسپۆڕیهونهر و ژووری تایبه‌ت به میززیك و ئامێره‌كانی میوزیك ، لهپێناوئاشناكردنی منداڵان وزیادكردنی ئاره‌زوو و خولیای هونه‌رییان له‌باخچه‌كانی منداڵان ) .