ئاسۆ ڕەزا ئەحمەد
پوخته
ئەم توێژینەوەیە تیشک دەخاتە سەر هۆکارێکی گرنگی بەهێزکردنی ژیانی هاوسەری، کە بریتیە لە ڕاگرتنی هەستی ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوەیە تیشک دەخاتە سەر هۆکارێکی گرنگی بەهێزکردنی ژیانی هاوسەری، کە بریتیە لە ڕاگرتنی هەستی یەکتر.
توێژینەوەکە لە ڕوانگەی ژیانی هاوسەرگیری پێغەمبەری خوا ﷺ و فەرموودە پیرۆزییەکانیەتی کە لەو بارەوە هاتوون.
ڕاگرتنی هەست بە مافێکی هاوبەشی هەردوولا لەسەر یەکتر دادەنرێت کە پێویستە لە سەر هەردوولا ڕەچاوی بکەن.
ئەو مافە خۆی دەبینێتەوە لەوەدا کە: هاوسەر شارەزا بێت لە پێویستییە دەروونییەکانی بەرامبەر تا دڵخۆشی بکات، یا لایەنی کەم دوور بکەوێتەوە لە ئازاردانی دەروونی.
ژیانی هاوسەرگیری پێغەمبەری خواش ﷺ دەوڵەمەندە بەو نموونانە کە لەگەڵ سەرجەم هاوسەرە بەڕێزەکانی ڕەچاوی کردوون و کەمتەرخەم نەبوە لە گەڵیان.
لە گەڵ ئەوەشدا بۆ هاوەڵانی بەڕێزی ڕوونکردوەتەوە بە وتە یا بە کردار کە ئەوانیش دەبێت لە گەڵ یەکتردا بەو شێوەیە بن، وە بە جۆرێک لە خواپەرستی دایناوە.
لەم توێژینەوەیەدا نزیکەی ٤٤ فەرموودە وەک نموونە هێنراوەتەوە