هەتاو حەمەساڵح حسێن
پوخته
لەگەڵ پێشکەوتنی میدیا لە جیهانی ئەمرۆدا دەرکەوتنی ژن زیادیکردووە، زۆرجاریش رۆڵی سەرەکی ...
زیاتر بخوێنەوە
لەگەڵ پێشکەوتنی میدیا لە جیهانی ئەمرۆدا دەرکەوتنی ژن زیادیکردووە، زۆرجاریش رۆڵی سەرەکی هەبووە بەتایبەت لەناو فیلم و دراماکاندا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رۆڵی ژن هەمیشە جێگەی مشتومرێکی زۆری لێکۆلەرانی بواری میدیا و رەخنەگران و نوسەران بووە، بۆ ئەم مەبەستە ئەم توێژینەوەیە هەڵسەنگاندن و شیکردنەوە بۆ رۆڵ و دەرکەوتنی ژن لە میدیایی کوردیدا دەکات. ئامانج لەم توێژینەوەیە خستنەروی پێگە و رۆڵی ژنە لە دراماکاندا و زانینی کاریگەرییەکانی میدیایە لەسەر جەماوەر، دەپرسیت لەوەی ژن چ کەرەستە و بابەتێکی راگەیاندنە و هەروەها لە چۆنێتی وێناکردنی ژن لە دراما تەلەفزیۆنییەکاکدا دەکۆڵێتەوە، پاشان باس لە کاریگەرییەکانی میدیا دەکات لەسەر کەسایەتی ژن کە زۆرجار بوونی وەک مرۆڤێکی سەربەست و سەربەخۆ لە کۆمەڵگادا دەخاتە ژێر پرسیارەوە. ئەم توێژینەوەیە لە جۆری وەسفیە پشتبەستێت بە میتۆدی روپێوی، چونکە دەیەوێت کاریگەری دراما لە وێناکردنی کەسایەتی ژن لە میدیادا بخاتەروو، بۆ ئەم مەبەستە فۆرمی راپرسی لەناو جەماوەری گشتیدا بەکارهێنراوە، لە دەرئەنجامدا ئەم توێژینەوەیە گەیشتوەتە بەوەی کەوا میدیا کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا زۆرەو ئەو وێنەیەی لە هزری خەڵکدا بۆ ژن درووستبووە وێنەیەکی نێگەتیفە.