سردار فایق مجید؛ عماد شکور محمود
پوخته
ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، میتۆدێكه له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ده‌ب و كۆمه‌ڵگا ده‌كۆڵێته‌وه، ...
زیاتر بخوێنەوە
ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، میتۆدێكه له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ده‌ب و كۆمه‌ڵگا ده‌كۆڵێته‌وه، هه‌روه‌كو چۆن كاریگه‌ری و ڕۆڵی ئه‌ده‌ب له كۆمه‌ڵگادا ده‌رده‌خات، ئه‌م میتۆده جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیانه ده‌كاته‌وه كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی بواره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌رهه‌م هاتوون، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانه‌وه ڕه‌وتی پێشكه‌وتن و گۆڕانكاری كۆمه‌ڵگا ده‌ربخات.هۆكاری هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌كه: له‌نێو توێژینه‌وه‌ی كوردیدا ئه‌م بواره جێگه‌ی بایه‌خی توێژه‌ران بووه، به‌ڵام له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كه و پێویستی هه‌نوكه‌یی كۆمه‌ڵگا له‌م بواره‌دا ئه‌وه ده‌خوازێت، كه له چه‌ندین ئاراسته‌ی جیاوازه‌وه گرنگی به‌م بواره بدرێت، بۆ خستنه‌ڕوو و چاره‌سه‌ركردنی هه‌میشه‌یی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگایی كوردی، بۆیه ئێمه‌ش له‌ژێر ناونیشانی (میتۆدی ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پراكتیزه كردنی له شیعری هێمن موكریانی)دا، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌مان ئه‌نجام داوه.میتۆدی توێژینه‌وه‌كه: له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا میتۆدی وه‌سفی شیكاریمان په‌یڕه‌و كردووه.ئامانجی توێژینه‌وه‌كه: له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، ئامانجمانه بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌می شاعیر ده‌ستنیشان بكه‌ین، كه وێنه‌یه‌كی هونه‌ریانه‌ی واقیعی كۆمه‌ڵگای كوردی پیشان داوه، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ده‌قی شیعری هێمن موكریانی له چاره‌سه‌ركردن و خستنه‌ڕووی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بخه‌ینه‌ڕوو.پێكهاته‌ی توێژینه‌وه‌كه: ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له پێشه‌كی و دوو به‌شی سه‌ره‌كی و ئه‌نجام و لیستی سه‌رچاوه‌كان پێكهاتووه. له به‌شی یه‌كه‌مدا باس له چه‌مك و پێناسه‌ی میتۆدی ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌لایه‌تی كراوه. به‌شی دووه‌میش پراكتیزه‌ی كارهكییه، له شیعره‌كانی "هێمن موكریانی" دا .