یادگار على محمد
پوخته
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە: زانینی ئەو هۆکارە سەرەکیانەی بوونەتەهۆی وەرنەگرتنی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا ...
Read More
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە: زانینی ئەو هۆکارە سەرەکیانەی بوونەتەهۆی وەرنەگرتنی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا لای هاوڵاتیانی گەرمیان، هەروەها دۆزینەوە و خستنەڕووی ئەو ڕێکارانەی کاریگەرییان لەسەر هاندانی هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی (ئەسترازێنیکا) هەیە. توێژینەوەکە لەجۆری توێژینەوە وەسفییەکانە و ڕێبازی (ڕووپێوکاری) تێدا بەکارهاتووە، هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی گەرمیان بەکۆمەڵ و (148) هاوڵاتیش کەبەهۆکاری جیاواز ڤاکسینەکەیان وەرنەگرتووە، بەڕێگەی هەڕەمەکی ڕێکخراو بەنموونە وەرگیراون. توێژینەوەکە بەچەند ئەنجامێک گەیشتووە: تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان زیاتر لەهەموو هۆکارەکانی تر، هاوڵاتیانی دووچاری ترس و دڵەڕاوکێ بەرانبەر بەوەرگرتنی ڤاکسینەکە کردووەتەوە، بەوەی گوایە لێکەوتەی لاوەکی و درێژخایەن لەسەر جەستەیان بەجێدەهێڵێت، هەروەها هۆکار و ئامرازەکانی ڕاگەیاندن ئەو باوەڕەشیان لەلای خەڵکی جێگیرکردووە، ڤاکسینی ئەسترازێنیکا کاریگەری ئەوتۆی نییە و هاوڵاتیان وەریشیبگرن هەر تووشی نەخۆشیەکە دەبن.