به‌ختیار ئه‌حمه‌د مه‌حموود
پوخته
ده‌قى باش هه‌میشه چاوى زۆرى له‌سه‌ره و زۆر له‌سه‌ر زارانه، بۆیه شیکارى ئه‌و ده‌قه باوانه ...
زیاتر بخوێنەوە
ده‌قى باش هه‌میشه چاوى زۆرى له‌سه‌ره و زۆر له‌سه‌ر زارانه، بۆیه شیکارى ئه‌و ده‌قه باوانه کارى ڕه‌خنه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى خاڵه‌کانى هێزى ده‌ستنیشان بکات، که له‌به‌رچى ئه‌م ده‌قه ئه‌و هه‌موو بایه‌خه‌ى بۆ دروستبووه. خوێنه‌رى به ئه‌زموون کاتێک مامه‌ڵه له‌ته‌ک هه‌ر ده‌قێکى ئه‌ده‌بی دا ده‌کات به تایبه‌تى شیعر، له غه‌مى ئه‌وه‌دایه که‌وا چۆن په‌ى به مانا شاراوه‌کانى ببات و له نهێنى هێما و ڕازه‌کانى بگات، ئه‌وه‌ش پێویسته ڕاسته‌وخۆ په‌نا بۆ بونیادى زمانه‌که و شێوازه‌که‌ى ببات. ئه‌م بۆچوونه ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت، که‌وا مۆرکى داهێنان و ئه‌ده‌بییه‌ت له ناوه‌وه‌ى تێکستدا دیارى ده‌کرێت، ته‌نیا ڕێگه‌ش بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه په‌ى بردنه به‌کایه هونه‌رییه‌کانى بونیادى زمان و بیر و شێوازى تێکسته‌که. هه‌موو داهێنانێکى به‌رز و گرنگ مه‌رج نییه گه‌وره‌ترین و فراوانتر بیت، به‌ڵام مه‌رج ئه‌وه‌یه هه‌موو به‌رهه‌مێک پڕاوپڕ و جوانترین بێ، مه‌به‌ست له تێر و ته‌سه‌لى و پڕى ئه‌وه‌یه تێکسته‌که داهێن بێ، زۆربه‌ى هونه‌ره‌کانى تیادا ڕه‌نگبداته‌وه، مه‌به‌ست له جوانناسیش ئه‌وه‌یه چێژبه‌خش بێ و به‌ها و مۆسیقایه‌کى به‌رزى له‌خۆگرتبێت، به‌شێوه‌یه‌ک که خۆشى و چهشهیهک ببه‌خشێته گوێى بیسه‌ر و خوێنه‌ر، هه‌ڵبه‌ت به‌م دووانه ده‌قێکى ئه‌ده‌بى به‌رز و سه‌رکه‌وتووى بۆ ده‌نووسرێت