peshraw salih ali؛ Dilshad xali Salih؛ Rostam Muhammed Ahmed
پوخته
ناونیشانی توێژینەوەکە بریتییە لە (کاریگاریی مۆرفۆفۆنۆلۆجیى زمانى کوردى لە پرۆسەی فێربوونی زمانى ئینگلیزیدا)، ...
زیاتر بخوێنەوە
ناونیشانی توێژینەوەکە بریتییە لە (کاریگاریی مۆرفۆفۆنۆلۆجیى زمانى کوردى لە پرۆسەی فێربوونی زمانى ئینگلیزیدا)، هەندێکجار لە پرۆسەى فێربوونى زمانى ئینگلیزیدا فێرخواز لەکاتی گۆکردن و دەربڕینی هەندێک مۆرفێمدا بە شێوەیەکی نادرووست بەکاردەهێنن، لە ئەم توێژینەوەیەدا جیاوازی و لێکچوونەکانی نێوان جووت زمانەکە خراونەتەڕوو و کاریگەرییە مۆرفۆفۆنۆلۆجییەکانی زمانى کوردی لەسەر پرۆسەى فێربوونى زمانى ئینگلیزى لەلایەن فێرخوازانى کوردزمانەوە پیشان دراوە، هەروەها جۆری نادرووستى و هەڵەکان لە پرۆسەی مۆرفۆفۆنۆلۆجى وەکو بەشێک (ناوبەند) لە زماندا ڕوونکراونەتەوە. لە بەشی یەکهەمی ئەم توێژینەوەیەدا تیۆرى شیکردنەوەى دژێتی و تیۆرى شیکردنەوەى نادرووستی (هەڵەکان)، تایبەت بە پرۆسەی فێربوونی زمانی دووهەم باسکراون، هەروەها باس لە فێربوون و وەرگرتنى زمانى دووهەم لەلایەن منداڵان و پێگەیشتوانەوە کراوە، هاوکات جیاوازی ئاست و ڕێژەی فێربوون وەرگرتن لەنێوانیاندا پیشاندراون، لە بەشی دووهەمدا بەشێوەیەکى پراکتیکی باس لە پرۆسەی فێربوون و وەرگرتنی زمانی دووهەم لە ڕووی پرۆسەی مۆرفۆفۆنۆلۆجییەوە کراوە و هەروەها بەراورد لەنێوان هەردوو زمانى ئاماژە بۆ کراودا کراوە، بەپێى پێویست نموونەیان بۆ هێنراوەتەوە