شوانه نورى عبدالله؛ سه‌ردار ئه‌حمه‌د گه‌ردى
پوخته
چه‌مكى ياخيبون بابه‌تێكى فره‌واتاو فره ڕه‌هه‌نده، پوخته‌ى ئه‌م توێژينه‌وه‌يه له‌ڕووى تيۆريهوه ...
زیاتر بخوێنەوە
چه‌مكى ياخيبون بابه‌تێكى فره‌واتاو فره ڕه‌هه‌نده، پوخته‌ى ئه‌م توێژينه‌وه‌يه له‌ڕووى تيۆريهوه زاراوه‌ى چه‌مكه‌كه‌ى ڕونكردووه‌ته‌وه به‌پێى فه‌رهه‌نگ، كه‌خۆى لهواتاكانى (سه‌ركه‌شى ، لادان ،ده‌چوون له‌سنوور، بێ ئه‌مرى، شكاندنى نه‌ريته‌كان ده‌گرێته‌وه ). زياتر په‌يوه‌ندى به‌بارى كۆمه‌ڵايه‌تى و ده‌روونى و ئايينيهوه هه‌يه، به‌كورتى مرۆڤى ياخى ئهوكهسهيه، كه‌ده‌ڵێت نه‌خێر. له‌لايه‌كى تره‌وه مێژووى ئه‌م چه‌مكه ڕونكراوهتهوه بۆپێش هاتنى ئايينى مه‌سيح و ئايينى ئيسلام، به‌تايبه‌تى لاى ئه‌فسانه‌ى گه‌لانى ڕۆژهه‌ڵات وه‌ك (بابلى و سۆمه‌ر)يه‌كان . كه‌مێژووه‌كه‌ى بۆ 2000 ساڵ پێش له‌دايك بوونى حه‌زره‌تى مه‌سيح ده‌گه‌ڕێته‌وه. پاشان هه‌موو قۆناغه‌كان له ئيغريقهوه بۆ پۆست مۆدێرنيزم به‌نموونه‌وه خراوه‌ته به‌رباس و لێكۆڵينه‌وه، كهههرقۆناغهو ڕه‌هه‌ندى تايبه‌تى خۆى به‌واتاى ئه‌م چه‌مكه ده‌دات هه‌م له‌ڕوانگه‌ى ئايينه‌وه هه‌ميش له ڕوانگه‌ى فه‌لسه‌فه‌و ئه‌ده‌به‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا به‌كورتى هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى ديارده‌ى ياخيببون وه‌ك هۆكارى كۆمه‌ڵايه‌تى و ده‌روونى و ئايينى ڕونكراوهتهوه، كهتاڕادهيهك لهيهكهوه نزيكن، له‌به‌شه پراكتيكيهكهشدا، كهتايبهته به شيعره‌كانى (له‌تيف هه‌ڵمه‌ت )هۆكاره (خودى)و(بابه‌تييه‌كانى) ياخيبوونى شاعير ڕاڤه‌ى بۆكراوه، ئه‌ركى سه‌ره‌كى ئه‌م توێژينه‌وه‌يه سه‌لماندنى ئهوفاكتهيه(له‌تيف هه‌ڵمه‌ت) شاعيرێكى ياخى مرۆيي و ئازادى خوازوو يه‌كسانى خوازه، كه‌له‌ڕێگه‌ى دهقهكانييهوه ئهوڕاستيانه سه‌لمێندراون، له‌لايه‌كى تريشه‌وه ئه‌م توێژينه‌وه‌يه ياخيبونى وه‌ك دياردهيهكى ئه‌رێنى ناساندووه له‌پێناوى ده‌سته‌به‌ركردنى ژيانێكى باشتر بۆمرۆڤايهتى. ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه ياخيبونى شاعير لهنيشتمان ههربهتهنيا ڕهتدكردنهوهى نيشتمان نييه، به‌ڵكو شاعير به‌دونيا بينييهكهى خۆيه‌وه هه‌ميشه نيشتمانێكى جياوازتر بونياد ده‌نێت، ياخيبوونى ئه‌م شاعيره زۆرجار ئه‌چێته نێو ڕهتكردنهوهيهكى ميتافيزيكيهوه ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕيته‌وه بۆكاريگهرى لايهنهسۆفيگهريهكهى