سه‌رحه‌د محه‌مه‌د سه‌مین
پوخته
بابه‌تى هاووڵاتیبوون، له ئێستادا به یه‌کێک له بابه‌ته گرنگه‌کانى هه‌ریه‌که له پسپۆڕییه‌کانى ...
زیاتر بخوێنەوە
بابه‌تى هاووڵاتیبوون، له ئێستادا به یه‌کێک له بابه‌ته گرنگه‌کانى هه‌ریه‌که له پسپۆڕییه‌کانى کۆمه‌ڵناسیى و ویاسا و ڕامیارى داده‌نرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى که له بوارى په‌روه‌رده و فێرکردن دا بایه‌خى زۆرى پێده‌درێت، چونکه ئاینده‌ى وڵات و پارێزگاریکردن لێى په‌یوه‌سته به‌وه‌ى که هه‌تا چه‌ندێک ئه‌و خه‌ڵکانه‌ى که ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ژین خۆیان به هاووڵاتى ئه‌و وڵاته ده‌زانن.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه (ڕۆڵى زانکۆ له په‌ره‌پێدانى به‌هاى هاووڵاتیبوون له‌لاى خوێندکارانى زانکۆ –توێژینه‌وه‌یه‌کى مه‌یدانییه له کۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت زانکۆى گه‌رمیان)، هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و ئامانجانه‌ى داوه هه‌تا بزانێت هه‌ر یه‌که له ژینگه و پرۆگرام و مامۆستایانى زانکۆ و ئه‌و چالاکییه هونه‌رى و ڕ‌ۆشنبیرى و وه‌رزشیانه‌ى که زانکۆ پێیان هه‌ڵده‌ستێت، هه‌تا چه‌ندێک به‌شدارى ده‌که‌ن له په‌ره‌پێدان و دروستکردنى به‌هاى هاووڵاتیبوون له‌لاى خوێندکاران.
نموونه‌ى توێژینه‌وه‌که پێکهاتووه له (92) خوێندکار له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زى نێر و مێ له خوێندکارانى قۆناغى سێیه‌م و چواره‌م، که به به‌شێوه‌ى نموونه‌ى هه‌ڕه‌مه‌کى ڕێکخراو نموونه‌کان وه‌رگیراون، ئه‌و میتۆده‌ى که له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا کارى پێکراوه بریتییه له میتۆدى وه‌سفى شیکارى.
توێژینه‌وه‌که له کۆتایدا گه‌یشتۆته کۆمه‌ڵه ئه‌نجامێک، له‌وانه زانکۆ هه‌تا ڕاده‌یه‌کى باش و سه‌رکه‌وتوو ژینگه‌ى کارلێکى کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ خوێندکاران فه‌راهه‌م کردووه. هه‌روه‌ها مامۆستایانى زانکۆ کاریگه‌رییانه ڕۆڵیان هه‌یه له په‌ره‌پێدان و زیادکردنى هه‌ستى هاووڵاتیبوون له‌لاى خوێندکاران.