مولود ابراهیم حسن؛ حسین صابر علی
پوخته
ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ بەدیارخستنی لایەنی ڕامیاریی لە چیرۆکەکانی ئارام کاکەی فەلاح کە وەک چیرۆکنووسێکی ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ بەدیارخستنی لایەنی ڕامیاریی لە چیرۆکەکانی ئارام کاکەی فەلاح کە وەک چیرۆکنووسێکی هاوچەرخی کورد لە هەشتاکانی سەدەی بیستەم چیرۆکی بڵاوکردووەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە. بۆ ئەم مەبەستە لە دوو تەوەری جیاوازدا توێژینەوەکە بە ئاکام گەیشتووە. لە تەوەری یەکەمدا هەوڵی ناساندنی ڕامیاریی و ئەدەب دراوە، دواتر پەیوەندی نێوانییان خراوەتەڕوو. ئینجا تیشک خراوەتە سەر ڕامیاریی و ئەدەبی کوردی و جۆر و پەیوەندییان دەستنیشان کراوە. لە کۆتایی ئەم تەوەرەیەشدا گرینگترین تایبەتمەندییەکانی چیرۆکی ڕامیاریی لە چەند خاڵێکدا تۆمارکراوە. لە تەوەری دووەمیشدا لە چوارچێوەی سەرەباسەکانی (ڕوانگەی بەرەنگاریی، ڕوانگەی چارەنووسی نەگۆڕ، ڕوانگەی ڕەخنەیی، ڕوانگەی کردەی ڕامیاریی گەورە لە گۆشەی بچووکەوە)، لایەنی ڕامیاریی لە چیرۆکەکانی ئارام کاکەی فەلاحدا دەرخراوە.