حەمە نوری عومەر
پوخته
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكارییه بۆكتێبی ڕشته‌ی مرواری ،كه وه‌ك كتێبێكی گشتگیری مه‌وسوعی وایه له‌كۆكردنه‌وه‌و ...
زیاتر بخوێنەوە
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكارییه بۆكتێبی ڕشته‌ی مرواری ،كه وه‌ك كتێبێكی گشتگیری مه‌وسوعی وایه له‌كۆكردنه‌وه‌و تالیفی نووسه‌ری گه‌وره عڵاءالدین سه‌جادییه ، بۆیه‌كه‌م جار له ساڵی1957دا چاپ وبڵاوی كردووه‌ته‌وه. توێژینه‌وه‌كه باس له شێوازی ژنی كورد ده‌كات كه چۆن هه‌سته‌كانیان ده‌رده‌بڕن له‌به‌رامبه‌ر پیاواندا، له‌و تێكست و نوكتانه‌ی كه له‌ناو ئه‌و كتێبه به‌نرخه‌دا كۆكراوه‌ته‌وه، پلانی توێژینهوهكهدابهش بووه به دوو به‌شه‌وه، له‌به‌شی یه‌كه‌مدا تیشك خراوه‌ته سه‌ر زانستی گێرانه‌وه و چه‌مك و واتا و به‌شه‌كانی ئه‌و زانسته، له‌به‌شی دووه‌مدا بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك پیاو سالاری وپێوه‌ندیی نیوان ژن و پیاو ڕوونكراونهتهوه، له‌ڕێگای ئه‌و گفتگۆانهی له نوكته‌كانی ناو ڕشته‌ی مرواریدا كۆكراونه‌ته‌وه، له‌م باسه‌دا گرنگی به توانای ده‌ربڕینی هه‌ستی ژن دراوه ، كه توانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پیاویان له كاتی قسه‌كردن و پلارتیگرتنی پیاواندا هه‌بووه .