جۆری توێژینهوه : Original Article
نوسهر
kindergarten Department, college of basic education, university of garmian
پوخته
گرانی فێربوونی خوێندنەوە یەکێکە لە گرفتە باوەکانی فێربوون کە توشی خوێندکاران دەبێت لە قۆناغەکانی خوێندندا، لەدەرئەنجامدا کاریگەری نەرێنی لەسەر بەدەستهێنانی خوێندکار لە خوێندنگە بەجێدەهێڵێت. ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەکی وەسفی شیکارییە، ئامانج لێی دیاریکردنی ئاستی هۆشیاری مامۆستایانی خوێندنگە بنەڕەتییەکانە سەبارەت بە گرانیەکانی فێروونی خوێندنەوە، یەکێکیتر لە ئامانجەکانی توێژینەوەکە بریتیە لە لێکۆڵینەوە لە کاریگەری ئەزموونی وانەوتنەوە لە سەر ئاستی هۆشیاری مامۆستایان، فۆرمی ڕاپرسی درووستکرا لەسەر بنەمای توێژینەوەکانی پێشوو هەروەها پێشنیاری پسپۆڕان، بەمەبەستی کۆکردنەوەی زانیارییەکان فۆرمی ڕاپرسییەکە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی بەسەر (٩٤) مامۆستای قۆناغی بنەڕەتی لە(١٢) خوێندنگەی بنەڕەتی لە سنووری پەروەردەی شاری کەلار دابەشکرا، دەرئەنجامی توێژینەوەکە دەریخست کە )٧١٪(ی مامۆستایان ئاستی هۆشیارییان باشە سەبارەت بە نیشانەکانی گرانی فێربوونی خوێندنەوە، هەروەها ٢٠٪ی مامۆستایان ئاستی هۆشیارییان مامناوەندە، تەنها )٨٪( لە مامۆستایان ئاستی هۆشیارییان نایابە، هەروەها ئەنجامی توێژینەوەکە سەلماندی کە ئەزموونی وانەوتنەوە کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر ئاستی هۆشیاری مامۆستایان سەبارەت بە گرانی فێربوونی خوێندنەوە.
وشه بنچینهییهكان