نوسه‌ران
1 Department of Kurdish Language, College of Linguistics and Humanities, University of Garmian, Kalar, Kurdistan Region ,Iraq
2 Department of Kurdish Language, College of Basic Education, University of Garmian
پوخته
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا باس له ململانێى جۆره‌کانى بوون ده‌که‌ین، ئه‌مه‌ش له ڕوانگه‌ى تێگه‌یشتنى فه‌لسه‌فه‌ى بوونگه‌راییه‌وه، به‌وپێیه‌ى که فه‌لسه‌فه‌یه‌کى هاوچه‌رخه و گرنگیى ته‌واو به بوونى مرۆیى ده‌دات و ده‌یکات به چه‌قى هه‌موو پرسه‌کانى ژیان و جیهان. پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بده‌ین، که ئه‌م توێژینه‌وه‌یه کورتکراوه‌ى به‌شێکه له ماسته‌رنامه‌ى (ئارى عوسمان ڕۆسته‌م)، به‌ناونیشانى (ڕه‌نگدانه‌وه‌ى بوونگه‌رایى له ڕۆمانى کوردى/ کرمانجیى ناوه‌ڕاست 2003- 2013)، که له‌لایه‌ن (پ.ى.د.ابراهیم عبدالرحمن محمود)، له کۆلێجى زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان و وه‌رزش/ زانکۆى گه‌رمیان، له ساڵى (2016- 2017) سه‌رپه‌رشتى کراوه.
بوون له ڕوانگه‌ى فه‌لسه‌فه‌ى بوونگه‌راییه‌وه، چه‌قى هه‌موو پرس و بابه‌تێکه‌و له‌و به‌ستێنه‌شدا بوونى مرۆیى ده‌بێت به جێگه‌ى گرنگى و بایه‌خى بوونگه‌راکان.
له‌ڕوانگه‌ى هه‌ریه‌ک له هایدیگه‌ر و سارته‌ره‌وه، بوونى مرۆیى یه‌ک جۆرى دیاریکراوى نییه، به‌ڵکوو هه‌ریه‌ک له‌و فه‌یله‌سووفانه چه‌ند جۆرێکى جیاواز له بوون ده‌ستنیشان ده‌که‌ن، که بۆ هه‌ریه‌کێکان دۆخ و ڕه‌وشى تایبه‌تى ده‌رکه‌وتنیان هه‌یه.
ڕۆماننووسان، له ڕۆمانى کوردیى ماوه‌ى سنوورى توێژینه‌وه‌که‌دا، به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو گرنگیى به دۆخى ململانێى بوونى مرۆى داوه، به‌وپێیه‌ى مرۆڤ وابه‌سته‌یه به خودى خۆى و ئه‌وانیتریشه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌شیکه له فاکتۆرییهکانى بوونى هه‌ر که‌سێک له ژیاندا.
جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که بوونى ڕه‌سه‌ن نابێت ملکه‌چى داوا و بڕیاره‌کانى ئه‌ویتر بێت، چونکه ئه‌مه ده‌بێته هۆى که‌وتن و له‌ده‌ستدانى که‌سایه‌تیى تایبه‌تى خۆى.
ئه‌ویتر وه‌ک کاره‌کته‌ر له ڕۆمانى کوردیى سنوورى توێژینه‌وه‌که‌دا، زیاتر له وێنه‌ى کاره‌کته‌رى ڕۆژئاوایى و ڕۆژهه‌ڵاتیدا ده‌رده‌که‌وێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌نته‌رى ململانێى جۆره‌کانى بوونى مرۆیى.
سه‌رچاوه‌کان
ئه‌حمه‌دی مه‌لا، په‌ناهه‌نده، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی ڕه‌نج، سلێمانی، 2006.
به‌ختیار عه‌لى، کۆشکى باڵنده غه‌مگینه‌کان، چاپى یه‌که‌م، چاپخانه‌ى کارۆ، سلێمانى، 2009.
به‌ختیار عه‌لی، شاری مۆسیقاره سپییه‌کان، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ى ڕه‌نج، سلێمانى، 2005.
به‌ختیار عه‌لی، غه‌زه‌لنووس و باغه‌کانی خه‌یاڵ، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی ڕه‌نج، سلێمانی، 2008.
به‌ختیار عه‌لی، که‌شتیی فریشته‌کان، به‌رگی دووه‌م، چاپی یه‌که‌م، ناوه‌ندی ئه‌ندێشه, چاپخانه‌ی کارۆ، سلێمانی، 2013.
به‌ختیار عه‌لی، که‌شتیی فریشته‌کان، به‌رگی یه‌که‌م، چاپی یه‌که‌م، ناوه‌ندی ئه‌ندێشه، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر، 2012.
سه‌ڵاح عومه‌ر، وێنه‌یه‌ک به‌سه‌ر ئاوه‌وه، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی کارۆ، سلێمانی، 2010.
عه‌تا نه‌هایی، گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی ڕه‌نج، سلێمانی، 2007.
فه‌رهاد پیرباڵ، هۆتێل ئه‌وروپا، چاپی یه‌که‌م، ده‌زگای ئاراس، هه‌ولێر، 2010.
کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور، که‌ناڵی مه‌یموونه چه‌کداره‌کان، چاپی دووه‌م، ده‌زگای سه‌رده‌م، سلێمانی، 2012.
ئه‌لبێر کامۆ، ئه‌فسانه‌ى سیزیف، و: ئازاد به‌رزنجی، چاپی یه‌که‌م، ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس، سلێمانی، 2014.
ئومێد حه‌مه‌عه‌لى، کێشه‌ى بوونى مرۆڤ، چاپى یه‌که‌م، ناوه‌ندى ئه‌ندێشه، سلێمانى، 2015.
به‌ختیار عه‌لی، نه‌رسیسی کوژراو، چاپی یه‌که‌م، ناوه‌ندی ئه‌ندێشه, سلێمانی، 2015.
ڕه‌سوڵ حه‌مه‌د ڕه‌سوڵ، جیهانبینی له ڕۆمانی کوردی‌دا کرمانجی خواروو ساڵی (2000- 2010)، چاپی یه‌که‌م، به‌ڕێوبه‌رێتی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ى سلێمانی، چاپخانه‌ی که‌مال، سلێمانى، 2013.
ژان پۆل سارته‌ر, ده‌رگا داخراوه‌کان، و: نه‌جاتی عه‌بدوڵڵا, چاپی یه‌که‌م, ده‌زگای سه‌رده‌م, سلێمانی, 2015.
ژان پۆل سارته‌ر، بـوون و نه‌بوون، و: محه‌مه‌د که‌مال (د)، ده‌زگای سه‌رده‌م، چاپی یه‌که‌م، سلێمانی، 2011.
کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر, ئاشنابوون به هایدگه‌ر, ده‌زگای ئایدیا, چاپی یه‌که‌م, چاپخانه‌ى دلێر, سلێمانی, 2015.
محه‌مه‌د که‌مال (د), بـوون و داهێنان، چاپخانه‌ی ده‌زگای سه‌رده‌م, سلێمانی, 2004.
محه‌مه‌د که‌مال (د), فه‌لسه‌فه‌ی سارته‌ر و خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ، چاپی یه‌که‌م، ده‌زگای سه‌رده‌م، سلێمانی، 2005.
محه‌مه‌د که‌مال (د), فینۆمینۆلۆجی, چاپی یه‌که‌م, چاپخانه‌ی بینایی, سلێمانی، بێ ساڵی چاپ.
محه‌مه‌د که‌مال (د)، فه‌لسه‌فه‌ى سارته‌ر و خوێندنه‌وه‌یه‌کى نوێ، چاپى یه‌که‌م، ده‌زگاى سه‌رده‌م، سلێمانى، 2005.
محه‌مه‌د که‌مال (د)، هایدیگه‌ر و شۆڕشێکى فه‌لسه‌فى، چاپى یه‌که‌م، ده‌زگاى سه‌رده‌م، سلێمانى، 2007.
هاشم سه‌ڕاج، کتێب و ئاسۆکانی خوێندنه‌وه، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی دارا، هه‌ولێر، 2013.
هۆتێل ئه‌وروپا و عیشق و گه‌ڕیده‌یی، هاشم سه‌ڕاج، گۆڤاری (ڕامان)، ژماره (178)، 5/3/2012.
الدروس الاولى فی الفلسفة, فریدریک لوبیز, ت: علی بو ملحم, الطبعة الاولى, المؤسسة الجامعیة للدراسات والنشر, الامارات- أبوظبی, 2009.
سارتر بین الفلسفة والادب, مجاهد عبدالمنعم مجاهد, الطبعة الاولى, دار الثقافة للنشر والتوزیع, القاهرة, دون سنه الطبع.
الغثیان، جان بول سارتر، ت: سهیل إدریس، دار الاداب ، الطبعة الرابعة, بیروت، 2004.
الغیر فی فلسفة سارتر, فؤاد کامل, دار المعارف, مطبعة دار المعارف, مصر- القاهرة, دون سنة الطبع.
الفلسفة المعاصرة فی أوروبا، ا.م. بوشنسکی، ترجمة: عزت قرنی (د)، سلسله عالم المعرفة، الطبعة الاولى، کویت، 1992.
المذاهب الوجودیة من کیرکجورد الى جان بول سارتر, ریجیس جولیفیة, ت: فؤاد کامل, الطبعة الاولى, دار الاداب, بیروت, 1988.
سارتر (قدم أول), فیلیب تادی, ترجمه: روزبه معادی, چاپ دوم, چاپ و صحافی فاروس, تهران, 1379.