نوسه‌ران
1 Department of Kurdish Language, University of Garmian, kalar, Kurdistan region, Iraq
2 Department of Kurdish Language, University of Sulaimani, Sulaimanyah, Kurdistan Region, Iraq
پوخته
ناونیشانی توێژینه‌وه‌که بریتییه له (شێوازی شیعری شێرکۆبێکه‌س له ئاستی پێکهاته‌ییدا)، که پێشتر دوو ته‌وه‌ری به‌شێکی نامه‌ی ماسته‌ر بووه ، له توێژینه‌وه‌که‌دا هه‌وڵدراوه به‌شێوه‌یه‌کی زانستی باس له لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی شێوازی شیعره‌کانی شێرکۆ بێکه‌س ( قۆناغی دوای بزوتنه‌وه‌ی ڕوانگه )بکرێت ، واته له به‌هاری ساڵی 1970 به‌دواوه . به‌تایبه‌تی له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا شێوازی به‌رهه‌مه شیعرییه‌کان له ڕووی پێکهاته‌ییه‌وه باسکراوه ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته توێژینه‌وه‌که له دوو ته‌وه‌ر پێکهاتووه ، له ته‌وه‌ری یه‌که‌مدا لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و جۆره شێوازه کراوه ، که بووه به شێوازێکی تایبه‌ت ودیاری شیعره‌کانی شاعیر ، ئه‌مه‌ش له جۆر و چه‌شنی لادانه زمانییه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت و له ئاستی مۆرفۆلۆژیدا دیارده‌ی لادانی ده‌نگی و لادانی وشه‌یی له هه‌ندێک له شیعره‌کاندا دیاری کراون، ته‌وه‌ری دووه‌م ، تایبه‌ته به لادان له ئاستی سینتاکسی ڕسته شیعرییه‌کان ، له‌م جۆره لادانه‌دا بابه‌تی کرتاندنی به‌شێک ، یان که‌ره‌سته‌یه‌کی ڕسته ، وه‌ک تایبه‌تمه‌ندییه‌کی شێواز له نموونه شیعرییه‌کاندا خراونه‌ته ڕوو و باس له کرتاندنی بکه‌ر ، کار، به‌رکار کراوه و توێژینه‌وه‌که به بابه‌تی پاش وپێش خستن، کۆتایی هاتووه ، لێره‌دا باس له پاش وپێشخستنی که‌ره‌سته‌کانی ناو ڕسته شیعرییه‌کان ، وه‌ک : بکه‌ر ، به‌رکار ،کار ، ئامرازه‌کان ...کراوه . میتۆدی شێواز وشێوازگه‌ری له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا پێڕه‌وکراوه له شیکردنه‌وه‌ی ده‌فه شیعرییه‌کانی شاعیردا . که‌ره‌سته‌ی توێژینه‌وه‌که بریتی بووه له نموونه‌ی شیعری له دیوانی شێرکۆ بێکه‌س له به‌رگی یه‌که‌مه‌وه تا به‌رگی هه‌شته‌م و ئه‌و دیوانانه‌ش ، که به جیا چاپکراون و له لیستی سه‌رچاوه‌کاندا ناویان هاتووه.
- ئاڤان عه‌لی میرزا ، چنینی ده‌ق له شیعره‌کانی نالی دا ، 2012.
- ئیدریس عه‌بدوڵا، د. شێوازگه‌ری لادان، چاپخانه‌ی له‌ریا, سلێمانی ، 2013 .
- حمه نوری عومه‌ر کاکی، شێوازی شیعری نوێی کوردی، چاپخانه‌ی ڕوون، سلێمانی 2012 .
- شێرزاد عه‌بدوڵا قادر ،لادان له شیعری ره‌فیق سابیردا ، نامه‌ی ماسته‌ر ، زانکۆی سلێمانی ، 2014 .
- صافیه محمه‌د ئه‌حمه‌د ،د.، لادان له شیعری هاو چه‌رخی کوردی‌دا ،چاپخانه‌ی حاجی هاشم ،هه‌ولێر ،2013.
- صافیه محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ،د.، شێوازی شیعره کوردییه‌کانی پیرباڵ محمود ، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ،هه‌ولێر،2014 .
- عز ا‌لدین مسته‌فا ڕه‌سول ، پ. د,، ئه‌ده‌بیاتی نوێی کوردی ، چاپخانه‌ی خوێندنی باڵا , زانکۆی بغداد، 1990
- وریا عومه‌ر ئه‌مین ، پ،د. چه‌ند ئاسۆیه‌کی تری زمانه‌وانی ، به‌رگی یه‌که‌م ، ده‌زگای ئاراس ، هةولێر،2009 .
- شێرکۆبێکه‌س، ئه‌سپێک له په‌ڕه‌ی گوڵاڵه ، ده‌زگای چاپ وپه‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی،2012
- شێرکۆبێکه‌س ، ملوانکه، ده‌زگای چاپ وپه‌خشی سه‌رده‌م ، سلێمانی،2007 .
- -دیوانه‌کانی شێرکۆبێکه‌س له به‌رگی یه‌که‌مه‌وه تا به‌رگی هه‌شته‌م ، سوید , 2009
- دلاوه‌ر ئیبراهیم حه‌مه صاڵح ، شیعرییه‌ت له ده‌قه شیعرییه‌کانی (ئه‌نۆر قادر محمه‌د)دا نامةى ، نامه‌ی ماسته‌ر ،زانکۆی سلێمانی ، 2015.
- عه‌بدالسه‌لام نه‌جمه‌دین عه‌بدوڵا ، شیکردنه‌وی ده‌قی شیعری له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه ، نامه‌ی ماسته‌ر ، زانکۆی صلاح ا‌لدین ، هه‌ولێر ، 2003 .
- فه‌رهاد قادر کریم، ڕێبازی شیعری کاکه‌ی فه‌لاح ، نامه‌ی ماسته‌ر، زانکۆی سلێمانی ، 2006 .
- که‌ژاڵ حمه ئه‌مین ئه‌حمه‌د ،بنیاتی هونه‌ری له شیعره‌کانی ( فه‌ره‌یدون عه‌بدول به‌رزنجی ) نامه‌ی ماسته‌ر ،، زانکۆی سلێمانی ، 2010 .
- ابراهیم سامرائی د. ، لغه الشعر بین جیلین ,موسسه العربیه للدراسات ، بیروت ، 1980.
- جاکوب کوارب، اللغه فی الادب الحدپ ،ت /،میون یوسف وعزیزعمانوئل ،,مطبع بغداد ، 1989.
- سیروس شمیسا، د . ، کلیات سبک شناسی ، نشرمیترا ، تهران ،1397 .