جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 Department of Kurdish Language, College of Educarion, University of Halabja

2 Deparment of Kurdish Language, College of Languestics, Univesity of Sulaimani

پوخته‌

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ به‌ ناونیشانى (زمانى شیعریی یاخیبوون له‌ دیوانى ئێستا کچێک نیشتمانمه‌_ى شێرکۆ بێکه‌سدا)، له‌ تێزی دکتۆرای توێژه‌ره‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، که‌ به‌ په‌یڕه‌وکردنى ڕێبازی توێژینه‌وه‌ى وه‌سفیی شیکاریی، کاری تێدا کراوه‌. له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ توێژینه‌وه‌که‌ به‌سه‌ر دوو به‌شی سه‌ره‌کیدا دابه‌شکراوه‌، به‌شی یه‌که‌م بۆ (زمانى شیعریی یاخیبوون‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى) ته‌رخانکراوه‌، که‌ توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ زمانى شیعری‌و دواتر ده‌ستنیشانکردنى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ سه‌ره‌کییانه‌ى، زمانى شیعریی یاخیبوونیان پێده‌ناسرێته‌وه‌.ىله‌ به‌شی دووه‌مدا، جه‌خت له‌ زمانى شیعریی یاخیبوون له‌ دیوانى ئێستا کچێک نیشتمانمه‌_ى شێرکۆ بێکه‌سدا کراوه‌ته‌وه‌، له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه‌، وێڕاى خستنه‌ڕووى زمانى شیعریی له‌ ئه‌زموونى شیعریی شاعیردا، ئه‌وه‌ى زیاتر جێگه‌ى گرنگیی توێژینه‌وه‌که‌یه‌، ڕه‌هه‌نده‌کانى زمانى شیعریی یاخیبوونه‌، که‌ په‌یوه‌ست به‌ ده‌قه‌ شیعرییه‌کانى نێو دیوانه‌که‌وه‌ کاریان له‌سه‌ر کراوه‌، به‌وه‌ش لادانى زمانى له‌پێناو به‌رهه‌مهێنان‌و به‌رجه‌سته‌کردنى بیری یاخیبووندا، بنه‌مای شیکردنه‌وه‌کان پێکده‌هێنێت.





ئامانجى زانستیی توێژینه‌وه‌که‌، ڕاڤه‌کردنى زمانى شیعریی یاخیبوون‌و خستنه‌ڕووى ڕه‌هه‌نده‌کانیه‌تى به‌شێوه‌یه‌کى زانستى له‌ دیوانه‌که‌دا، سه‌رباری نیشاندانى ڕۆڵی لادانى زمانی له‌ گه‌یاندنى په‌یامی یاخیبووندا لای شاعیر.

  1. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د، کۆرسی قادر دکتۆرا، زانکۆی سلێمانى، 17/1/2016
  2. هاوژین سڵێوه‌ عیسا، بنیاتى وێنه‌ى هونه‌ری له‌ شیعری شێرکۆ بێکه‌سدا، (2009: 43)
  3.   ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د، کۆرسی دکتۆرا، 24/1/2016
  4. زاهیر له‌تیف که‌ریم‌و نیان نه‌وشیروان مه‌ستى، فره‌ خوێندنه‌وه‌یی له‌ ده‌قی ئێستا کچێک نیشتمانمه‌، (2017: 108)
  5. احمد محمد المعتوق، اللغة العلیا (دراسة نقدیة فی لغة الشعر)، (2006: 91_92)
  6.   سه‌رچاوه‌ى پێشوو، 94
  7.   زاهیر له‌تیف که‌ریم‌و نیان نه‌وشیروان مه‌ستى، فره‌ خوێندنه‌وه‌یی له‌ ده‌قی ئێستا کچێک نیشتمانمه‌، (2017: 98_99)
  8. سعید حسن الجدی، علم اللغة النص (المفاهیم و الاتجاهات)، قاهرة (2004: 34)
  9.   عه‌بدوڵڵا ئاگرین، چه‌پکێ خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌ند بابه‌تێکی ئه‌ده‌بی، هه‌ولێر (2013: 79)
  10. ژان کۆهین، کێشه‌ى شیعر، و: علی به‌رزنجی‌و ئازاد عبدالواحید، گۆڤاری گزنگ، ژماره‌ (44)، کانوونى دووه‌مى (2007: 13)
  11.   مصطفی غلفان، فی اللسانیات العامة (تأریخها، طبیعتها، موضوعها، مفاهیمها)، لیبیا، (2010: 34)
  12.   احمد محمد المعتوق، اللغة العلیا (2006: 6)
  13.   مصطفى غلفان، فی اللسانیات العامة، لیبیا، (2010: 16)

  محمد علی کندى، الرمز و القناع فی الشعر العربی الحدیث، (2003: 357)

  1.   ئه‌رسه‌لان بایز، سیماى شیعری کوردی دواى ڕاپه‌ڕین 1992_2002، (2002: 133)
  2.   ناظم عودة، جمالیات الصورة من المیثولوجیا الى الحداثة (2013: 36)
  3.   أحسان عباس، فن الشعر، ضاثی دووةم (2011: 153)
  4.   ناڵه‌ حه‌سه‌ن، شێرکۆ بێکه‌س‌و زمانى شیعر، گۆڤاری گه‌لاوێژى نوێ، (2004: 57)
  5.   شێرکۆ بێکه‌س، دیوانى شێرکۆ بێکه‌س، به‌رگی (6)، (2009: 584)
  6.   شێرکۆ بێکه‌س، ئێستا کچێک نیشتمانمه‌ (2011: 328) 
  7.   احمد محمد المعتوق، اللغة العلیا (دراسات نقدیة فی لغة الشعر) (2006: 142)
  8.   لوقمان ره‌ئوف، شوناسی شیعریی شێرکۆ بێکه‌س (2017: 54)
  9. شێرکۆ بێکه‌س، ئێستا کچێک نیشتمانمه‌ (2011: 5)
  10.   لوقمان ڕه‌ئوف، بنه‌ماکانى مۆدێرنه‌ له‌ شیعره‌کانى شێرکۆ بێکه‌سدا (2009: 57)
  11.   شێرکۆ بێکه‌س، ئێستا کچێک نیشتمانمه‌ (2011: 33) 
  12.   احمد محمد المعتوق، اللغة العلیا (دراسات نقدیة فی لغة الشعر)، (2006: 26)
  13. لوقمان ڕه‌ئوف، بنه‌ماکانى مۆدێرنه‌ له‌ شیعره‌کانى شێرکۆ بێکه‌سدا (2009: 55)
  14.   شێرکۆ بێکه‌س، ئێستا کچێک نیشتمانمه‌ (2011: 15)
  15. به‌ختیار عه‌لی، نه‌رسیسی کوژراو (2017: 124)
  16.   لوقمان ڕه‌ئوف، بنه‌ماکانى مۆدێرنه‌ له‌ شیعره‌کانى شێرکۆ بێکه‌سدا (2009: 64_66)
  17.   زاهیر له‌تیف‌و نیان نه‌وشیروان، فره‌ خوێندنه‌وه‌یی له‌  ده‌قی ئێستا کچێک نیشتمانمه‌، (2017: 108_109)
  18.   شێرکۆ بێکه‌س، ئێستا کچێک نیشتمانمه‌ (2011: 271_272)