جۆری توێژینه‌وه‌: Original Article

نوسه‌ر

ماجستری لة یاسای تاوان ) قانون جنائی( لةزانکؤى سریاکس ) University Syracuse )لة ویالیةتة یةکطرتووة کانى ئةمریکا/نیؤرک

پوخته‌

جینۆساید, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تاوانیکى نێونه‌ته‌وه‌ییه‌و ئه‌جنامێکى ترسناکى هه‌یه‌,بۆیه‌ له‌ یاسایی
نێوده‌وڵه‌تاندا به‌ په‌میانێکى تایبه‌ت وگه‌لی به‌ڵگه‌نامه‌ى تر له‌ جیهاندا قه‌ده‌غه‌ کراوه‌. ئه‌م تاوانه‌ تاوانێکى
سه‌ربه‌خۆیه‌ و لێپرسینه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستووى تاوانکارانى له‌ هه‌موو جیهاندا. ده‌بێت
چه‌مک و ماناى جینۆساید به‌ ته‌واووى روونبکرێته‌وه‌ کارێکى زۆرو لێکۆڵینه‌وه‌ییه‌کى به‌رفراوانى ده‌وێت
تاکو له‌به‌ر رۆشنایی یاسایی نێوده‌وڵه‌تى ئه‌رکان و خه‌سڵه‌تى ئه‌و تاوانه‌ روونبکه‌ینه‌وه‌ بگه‌ینه‌ ئه‌و
ده‌رئه‌جنامه‌ى که‌ تاوانى جینۆساید له‌ دژى گه‌لی کورد ئه‌جنامدراوه‌ تاکو بتوانێن پاڵپشتێکى نێوده‌وڵه‌تى
بۆ بڕه‌خسێننی.
ئه‌وه‌ش ئه‌و مافه‌ به‌ گه‌لی کورد ڕه‌وا ده‌بیننی که‌ داوا بکات له‌ کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى
له‌به‌رپرسیارێتى تاوانى نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد خۆشنه‌بن, بۆ ئه‌وه‌ى گه‌لی کورد وه‌ک هه‌ر گه‌لێکى تر
داکۆکی له‌ مایف ڕه‌وایی خۆی بکات و به‌ئاشتى هێمنى له‌سه‌ر خاکى خۆیی بچیت تاکو په‌ره‌ به‌ ژیانى
سیاسی و ئابوورى و کۆمه‌ڵه‌یتى و کلتوورى بدات. ده‌بێته‌ فاکته‌رێکى به‌هێز له‌ سه‌ر ئاستى نێونه‌ته‌وه‌یی
که‌ گه‌لی کورد به‌ درێژایی مێژوو که‌وتووه‌ته‌ به‌ر شااڵوى جینۆساید و ئه‌نفال و تاوانى کوشنت و ماڵ
وێرانکردن.
زۆر مه‌به‌ست بوو له‌م باسه‌دا بکۆڵینه‌وه‌ له‌ رووى یاسایی نێوده‌وڵه‌تى و UN و دادگاى تاوانه‌
نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ئه‌جنومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى و ڕۆڵی داواکارى گشتى نێوده‌وڵه‌تى و جارنامه‌ى
مافه‌کانى مرۆڤ چۆن ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌ ناساندنى تاوانى کۆمه‌ڵکوژ گه‌لی کورد وه‌ک جینۆساید له‌سه‌ر
ئاستى نێونه‌توه‌یی. پێویسته‌ سزایی تووندى ئه‌و ده‌سه‌اڵت و الیانه‌ بدرێت که‌ به‌رنامه‌ ڕێژى یان
پشتگریى یان به‌شدارى یان پاڵپشتیکه‌رده‌بن بۆ ئه‌جنامدانى تاوانى جینۆساید, چونکه‌ تاوانیکى زۆر
گه‌وره‌و ترسناکه‌ له‌سه‌ر ئاستى نێونه‌ته‌وه‌یی, له‌الیه‌کى تره‌وه‌ کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێت هه‌مشه‌
هه‌وڵبدات بۆ به‌ربه‌ندکردنى ئه‌و جۆره‌ تاوانه‌ چونکه‌ مایف بوونى ژیان و گوزه‌ران و ماناى بوونى
مرۆڤایه‌تى ده‌خاته‌ ژێرپرسیاره‌وه‌. پاش پرۆسه‌ى ئازاى عیًراق له‌ ساڵی 2003 چه‌ند گۆرانکاریه‌ک
روویاند.
1-تاوانى جێنۆساید گه‌لی کورد له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆکى پێشووى عریاق صدام حسێن روویدا, له‌سه‌ر
دادگایکردنى کۆمه‌ڵکوژى دوجه‌یل, له‌الیه‌ن دادگاى بااڵى تاوانه‌کانى عریاقه‌وه‌ حوکمى ئیعدامى بۆ
ده‌رچوو, له‌گه‌ل ته‌ها یاسنی ڕه‌مه‌زان و عه‌واد به‌نده‌ر و به‌رزان تکریتى ئیعدام کران.
2-ڕۆژی 24/6/2007 هه‌مان دادگاى بااڵى تاوانه‌کانى عێراق حوکمى ئیعدامى بۆ علی حسێن جمید
ناسراوه‌ به‌ )علی کیمیاوى( و )سوڵتان هاشم( وه‌زیرى به‌رگرى ڕژێمى پێشووى عێراق )صدام( ده‌رکرد.