جۆری توێژینه‌وه‌: Original Article

نوسه‌ر

پوخته‌

   لەکۆتاییدا دەگەین بەو ئەنجامەی کە کۆمەڵگەی کوردی لەڕووی یادەوەرییەوە زۆر لاوازەو هەر ئەمەش وایکردوە تاوان و کۆمەڵکوژییەکان بەسەریدا چەند بارە ببنەوە ،نەدەبوایە دوای ئەنفال،شەنگال جینۆساید و کۆمەڵکوژ بکرێت،نەدەبوو هێزەکان لەدوای ئەنفالەوە بەرژەوەندی خۆیان بخەنە پێش میللەت و بێوەفابن بەرامبەر بەخوێنی شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان.نەدەبوو رۆژێک لەرۆژێک لەرۆژان ببینین سوکایەتی بەخەڵکی کوردستان بکرێت،بەتایبەتی درووستکردنی قەیرانی سیاسیی دەستکردو گوماناوی .لەگەڵ ئەم راستییەشدا ئەگەر میللەتێک بڕوای بەچاکسازیی ‌و هەڵسانەوە هەبێـت،ئینگلیز گووتەنی: هیچ کاتێک درەنگ نییە بۆ ئەوەی کارێک ئەنجام بدەیت