جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

بەشی زمانی کوردی، کۆلێجی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەكان، زانکۆی گەرمیان، هەرێمی کوردستانی عێراق

پوخته‌

كاره‌كته‌ر یه‌كێكه‌ له‌ ڕه‌گه‌زه‌ سه‌ره‌كى و گرنگه‌كانى ژانری ڕۆمان، به‌بێ كاره‌كته‌ر ده‌قی ڕۆمان بنیات نانرێت. له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه‌دا‌ (ڕووداو، كات، شوێن)، كار له‌یه‌ك ده‌كه‌ن و ده‌قی هونه‌ری ڕۆمان پێكده‌هێنن، چونكه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ڕووداوه‌كان هه‌ڵكشان و داكشان به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن، واتا پێكه‌وه‌ و به‌ هه‌ماهه‌نگی ڕه‌وتی گۆڕانكارییه‌كانی نێو ده‌قى ڕۆمان هه‌ڵده‌سوڕێنن.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌, كه‌ ناونیشانى (بنیاتی كاره‌كته‌ر له‌ ڕۆمانی" ڤیكۆنتی دوو له‌تبوو" ى ئیتالۆ كاڵڤینۆ و ڕۆمانى  "جه‌مشید خانی مامم كه ‌هه‌میشه‌ با له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یبرد" ی به‌ختیار علی دا)یه‌، تێیدا هه‌وڵدراوه‌ بنیاتی كاره‌كته‌ر له‌نێو هه‌ردوو ڕ‌ۆمانه‌كه‌دا له‌ڕووى كاریگه‌ری و كارتێكردنه‌وه‌ بخاته‌ڕوو, هاوكات لایه‌نى جیاوازیشیان ده‌ست نیشان بكات‌.
ڕێبازی توێژینه‌وه‌كه‌: له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا سوودمان له‌ ڕێبازه‌كانى وه‌سفی- شیكاریی و به‌راوردكاری وه‌رگرتووه‌.
پێكهاته‌ى توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ پوخته‌ و پێشه‌كی و دوو به‌شی سه‌ره‌كى پێك هاتووه‌، له‌ به‌شى یه‌كه‌مدا چه‌مك و پێناسه‌ و جۆره‌كانی كاره‌كته‌رمان خستووه‌ته‌ڕوو.‌ به‌شى دووه‌م پراكتیكییه‌ و له‌م به‌شه‌دا، هه‌ردوو ڕ‌ۆمانه‌كه‌مان‌ له‌ڕووی بنیاتی كاره‌كته‌ره‌وه‌ خستووه‌ته‌ ژێر تیشكی لێكۆڵینه‌وه‌وه‌. له‌كۆتایشدا ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كه‌ و لیستی سه‌رچاوه‌كان خراوه‌ته‌ڕوو.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

بنیاتی كاره‌كته‌ر له‌ ڕۆمانی " ڤیكۆنتی دوو له‌تبوو"ى ئیتالۆ كاڵڤینۆ و ڕۆمانى " جه‌مشید خانی مامم كه ‌هه‌میشه‌ با له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یبرد" ی به‌ختیار علی دا، توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكارییه

نوسه‌ر [English]

  • Sardar Majeed

Department of Kurdish Language، Faculty of Language and Humanities، Garmian University، Kurdistan Region of Iraq

پوخته‌ [English]

The character is one of the main and important elements in the text of the novel. Without the character, the text of the novel cannot be built. He works with the other main elements (events, time, place) and forms the artistic text of the novel, because he causes the rise and fall of events, that is, with them and they coordinate the process of change in the novel text. .
This research, entitled “Character Structure in the Novel (She Was a Viscount of Two Pieces) by Italo Calvino and the Novel (My Uncle Jamshid Khan, Whom the Wind Always Takes with Her) by Bakhtiar Ali,” seeks to research and study the character structure between the two novels in terms of influence, and at the same time identify their differences.
Research Methodology: In this research, we used descriptive, analytical and comparative methodologies.
The research was divided into an introduction and two main chapters, and in addition to the results reached by the research, the first chapter was explained, called (Concepts, Definitions, and Types of Personalities), and the second chapter was practical, and in this chapter, light was shed on both novels that we had put under scrutiny in terms of personality structure. Finally, the Presentation of the results of the study and a list of sources.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان [English]

  • novel
  • character
  • character types
  • main character
  • narrator