جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 بەشی زمانی کوردی، کولێجی پەروەردەی بنەڕەت، زانکۆی گەرمیان، هەرێمی کوردستانی عێراق

2 خانەنشین

پوخته‌

مۆسیقا پێكهاتەو بناغەیەكی سەرەكی شیعرە، دەبێتە مایەی هاوسەنگی بۆی، چونكە ئەو ڕیتمەی لەشیعردا هەیە لەمۆسیقاوە بۆی ماوەتەوە، هەروەها ئەوڕەگەزانەشی كەهیچ پەیوەندی وهاوسەنگییان نییە، بەهۆی مۆسیقاوە هاوسەنگ دەبن. كێشیش ڕەگەزێكی سەرەكی وبنەمایەكی گرنگە بۆجیاكردنەوەی شیعر لەژانرەكانی تری ئەدەب،  ڕۆڵی هەیە لەدروستبوون و پێكهێنانی مۆسیقای دەرەوەی شیعربەگشتی وشیعری كلاسیكی بەتایبەتی، ئەم ڕۆڵەش لەڕیگەی دابەشكردنی شیعرەكە بەسەر بڕگەی كورت ودرێژو تەفعیلەكانداو دووبارەبوونەوەی ماوە زەمەنییەكان ووەستانە عەرووزیەكان دروست دەبێت، هەرئەمەش وادەكات لەڕوانگەیەكی مۆسیقییەوە لەكێش بڕوانین وبەبنەمایەكی سەرەكی مۆسیقای شیعری دابنێین، ئەم توێژینەوەیە، كەبەناونیشانی (مۆسیقای كێش وقاڵبە كێشەكانی شیعری حەمدی)یە. هەوڵیكە بۆدیاریكردن وخستنەڕووی مۆسیقای  كێش وقاڵبەكێشەكانی شیعری "حەمدی"
توێژینەوەكە، بەپێی میتۆدی (وەسفیی شیكاری)، ئامادەكراوە،لە پێشەكییەك ودووبەش پێكهاتووە، لەبەشی یەكەمدا، چەمك وزاراوەی هەریەك لەمۆسیقاو كێش بەرباس دراوە و لەوبارەیەوە كۆمەڵێك بۆچوونی نووسەران خراوەتە ڕوو، دواترلەباسی كێشدا ئاماژە بە كێشی عەرووزی عەرەبی دراوە.
بەشی دووەمیش،بەشیێكی پراكتیكییە، مۆسیقای هەریەك لەو قاڵبە كێشانە خراوەتەڕوو كەحەمدی لەشیعرەكانیدا بەكاریهێناوە، قاڵبە كێشەكانیش پێكدێت لەقاڵبە كێشی( هەزەج، ڕەمەڵ، موزاریع، موتەقاریب، خەفیف، ڕەجەز، موجتەس)، دواتر ڕێژەی بەكارهێنانی هەریەك لەوقاڵبانە خراوەتەڕوو، لەكۆتایشدا ئەنجام وسەرچاوەكان و پوختەی توێژینەوەكە بەزمانی عەرەبی وئینگلیزی دەبینرێت.     

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

مۆسیقای کێش و قاڵبە کێشەکانی شیعری حەمدی

نوسه‌ران [English]

  • Azhin Haidar 1
  • Fuad Ahmad 2

1 Kurdish Language Department، College of Basic Education، Garmian University، Kurdistan Region of Iraq

2 retirement

پوخته‌ [English]

Music is the structure, and the base of poetry. Music is regarded as a balance for poetry, because of music the rhythm, and all of the none balanced branches that create poetry will be balanced. Meter is another important feature of poetry , because of it’s characteristics there is a chance to differentiate between poetry ,and other genres of literature. Meter has a role in constructing , and creating the outside music of poetry in general , and classical poetry in particular. This role is created by dividing the poems into short, long feet ,practical sections, repeating the time periods, and the Aruzi stops. This point creates an idea to look at meter from the musical point of view ,and put it as one of the main bases for musical poetry. This research is titled "Meter music ,and the meter patterns of Hamdi's poetry". It is also an attempt to identify ,and show the music of poetry ,and the patterns of "Hamdi’s” poetry. The research is prepared according to the method of (Analyzing Description). It consists of an introduction, and two parts. In the first part, the concepts, and terms of music ,and meter are discussed, and the viewpoint of a number of writers have been presented regarding this content. Also In terms of meter , the meter of Arabic Aruzi is mentioned , and discussed. The second part is a practical part, the music of each of the meter patterns has been shown that Hamdi has used in his poems. The meter patterns include (Alhazaj, Alramal, Almuzari, Almutaqrib, Alkhafif, Alrajaz, Almujtas). Then the rate of each of these patterns has been shown

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان [English]

  • (Classical poetry
  • music
  • Meter
  • Hamdi)