عومەر مەحموود کەریم
پوخته
ئەم توێژینەوەیە بۆ ڕستەی پرس لە زمانی کوردیدا ــ کوردى ناوەندى ــ تایبەتکراوە، و لە سنووری سینتاکس ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوەیە بۆ ڕستەی پرس لە زمانی کوردیدا ــ کوردى ناوەندى ــ تایبەتکراوە، و لە سنووری سینتاکس و پڕاگماتیک لە بابەتەکە توێژراوەتەوە، چونکە پرس وەک هۆکار و ئەرکێکی دەربڕین و زمان لە ئەم لایەنەوە توێژینەوەی کەمی لە بارەوە کراوە، تایبەت لە ڕوانگەی تیۆری کردە قسەیییەکانەوە، ئەوەی کراوە زۆرتر لایەنی سینتاکسییان خستووەتەڕوو، و هەندێکجاریش پێویستی بەوە کردووە ئاوڕ لە لایەنی فۆنۆلۆژی (ئاواز) و مۆرفۆلۆژی بدەنەوە، بەڵام ئەم باسە هەوڵێکە بۆ دەرخستن و لێکدانەوەی ئەو یاسا و بنەما گشتییانەی حوکم دەکەنە سەر پێوەندیی نێوان قسەکەر و گوێگر، یا دەوروبەری گوتن، چونکە پرس جگە لە بەدەستهێنانی زانین و پڕکردنەوەی بۆشایییەکانی زانین، ڕۆڵی گرنگ لە گەیاندنی واتا و مەبەستی نێرەر و بیروبۆچوونە جیاوازەکانیدا دەبینێت، و چۆنیەتیی بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە ڕستەیەش لە ئاوەز و سەلیقەی قسەپێکەرانی زمانەکەدا، بە بارودۆخ و دەوروبەرە جیاوازەکانەوە دەبەسترێتەوە، کە هەر دەربڕراوێکی تایبەت دەیهێنێتەئاراوە.
هێڵە سەرەکییەکانی ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە سوودوەرگرتن لە میتۆد و توێژینەوەی شیکەرەوەی پەسنکەرانەیە. ئامانجەکانیش وایخواستووە جگە لە پێشەکی، کە سەرەتایەکە بۆ چوونە نێو باسەکەوە، بەپێی پلانێک بۆ دوو بەش دابەشبکرێت: لە بەشی یەكەم ڕۆشنایی خراوەتە سەر توێژینەوەی سینتاکسی ڕستەی پرس، و بەشی دووەمیش بۆ دیاریکردنی هەندێ لە مەبەست و واتا پڕاگماتیکییەکانی پرس لەسەر بنەمای تیۆری کردە قسەیییەکان تەرخانکراوە. لە کۆتایی توێژینەوەکەشدا ئەنجامە بەدەستهاتووەکان و سەرچاوە سوودلێوەرگیراوەکان، لەگەڵ پوختەى توێژینەوەکە بە هەردوو زمانى عەرەبى و ئینگلیزى خراونەتەڕوو.