شنۆ محمود عباس؛ Azdeen Jumaa Darwesh
پوخته
شاری كفری ناوەندی قەزای كفرییە،یەكێكە لە شارەدێرینەكانی ئیدارەی گەرمیان لە هەرێمی كوردستان،وە لە ...
زیاتر بخوێنەوە
شاری كفری ناوەندی قەزای كفرییە،یەكێكە لە شارەدێرینەكانی ئیدارەی گەرمیان لە هەرێمی كوردستان،وە لە ڕووی پێگەی گەردوونی(ئەسترۆنۆمی)یەوە دەكەوێتە نێوان بازنەكانی پانی(2":41':34°)و(42":42':34°)لە باكورەوە، وە هەردوو هێڵی درێژی(8":55':44°)(2":58':44°) لە ڕۆژهەڵاتەوە،لە ڕووی ڕووبەرەوە كۆی گشتی ڕووبەری ناوچەی لێكۆڵینەوە دەگاتە (7.5كم2)،مەبەست لە دیاریكردنی ئەم لێكۆڵینەوەیە بۆ ئەوەیە تا چەند ئاوی ژێرزەوی گونجاوە بۆ بەكارهێنانەكانی مرۆڤ بە تایبەت بۆ خواردنەوە ئەمەیش وای كردووە كە هەڵسەنگاندن بكەین بۆ جۆری ئاوی ژێرزەوی لە شارەكەدا،پاشان بەراوردكردنی لەگەڵ پێوەری عێراقی و جیهانی بە مەبەستی دەستنیشانكردنی مەودای شیاوی بۆ بەكارهێنانە جۆراوجۆرەكان،پێكهاتە جیۆلۆجیەكانی ناوچەكە بە هۆكارێكی سەرەكی دادەنرێت لە سەر دیاریكردنی جۆری ئاوی ژێرزەوی ناوچەكە،وە لەبەر ئەوەی دانیشتوانی شارەكە 100% ئاوی ژێرزەوی بەكاردەهێنن بۆ هەموو بوارەكان بۆیە هەستاوین بە شیكاری هەموو ئەو بیرانەی كە تایبەتن بە ماڵان كە پێكدیت لە(37)بیر، وە لە ئەنجامی شیكاری تاقیگەیی كە بەدەست هاتوون شیكاری(2)ڕەگەزی فیزیایی و(10 )ڕەگەزی كیمیایی و(3)ڕەگەزی بەكتریۆلۆجی ئاومان كردووە،لە كۆتایی ئەم لێكۆڵینەوەیە گەیشتووین بەئەو دەرئەنجامەی كە ئاوی هەموو بیرەكان شیاونین بۆ خواردنەوەی مرۆڤ،بەڵام بۆ خواردنەوەی ئاژەڵ و پەلەوەر شیاون،وە بۆ پیشەسازی سەرجەم بیرەكان بە پێی ڕەگەزی (PH)و(CL)شیاون بۆ بەكارهێنان، وە بە مەبەستی بیناسازی سەرجەم بیرەكان شیاون بۆ بەكارهێنان.