khoshnaw Azeez Hama Ameen؛ عــومەر مــەحـمـوود کــەریـم
پوخته
زمان ڕێکخراوەیەکە لە پێکهاتەکان، کە پێڕەو و یاساکان لەخۆدەگرێت، ڕێسا و بنەما و مەرج و پێوەرەکانیش خودی ...
زیاتر بخوێنەوە
زمان ڕێکخراوەیەکە لە پێکهاتەکان، کە پێڕەو و یاساکان لەخۆدەگرێت، ڕێسا و بنەما و مەرج و پێوەرەکانیش خودی یاسا دواتر پێڕەوەکە پێکدەهێنن، دابەشکردنی زمانیش بۆ چەند ئاستێکی شیکردنەوە (levels of analysis) بۆ ئاسانی شیکردنەوەیە، کە بەهۆیانەوە لە بەشێک یا زیادتر لە بەشەکانی زمانەوانیدا توێژینەوە ئەنجامدەدرێت، ئەگەرنا پێڕەو و ئاستەکانی زمان تێکڕا لە ژێر پێڕەوی گشتیی زماندا کاردەکەن، پێوەندیش لە نێوانیاندا دەبێت، بۆیە زۆرجار شارەزایان و زمانەوانان لە هەوڵدان، کە لەم ڕێکخراوەیەدا لە پێکهاتەکان و پێوەندییان بتوێژنەوە، کە بە جۆرێک لە جۆرەکان بۆ یەکدی دەگەڕێنەوە، یا بەیەکەوە بەندن. ئەو پێوەندییانە "پێوەندیی سینتاکس و پڕاگماتیک"، لە پێناو دۆزینەوەی چۆنیەتیی کارلێککردن و پەیوەستبوونی دوو ئاستی جیاوازیی زمان، لە پێڕەوی ڕێزمانی کوردیدا، لە شیکردنەوەی دروستە سینتاکسییەکانەوە، چونکە ئەم زانیارییانەی، لەم چەشنانەن بنەمایەک بۆ توێژینەوە دەربارەی بابەت و زانستێکی نوێ پێکدەهێنن.
هێڵە سەرەکییەکانی ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە سوودوەرگرتن لە میتۆد و توێژینەوەی شیكاریی پەسنکەرانە (Descriptive Analysis)یە، سروشتی کارەکە وایخواستووە، جگە لە پێشەکی، کە سەرەتایەکە بۆ چونە نێو باسەکەوە بەسەر دوو پاردا دابەشبکرێت: پاری یەکهەم بۆ پێواژۆی سینتاپڕاگماتیک لە ڕووی "زاراوە، چەمک، ڕوانین و ڕاڤە و ئەرک"ـەوە تایبەتکراوە، لە پاری دووهەمیشدا تیشک خراوەتە سەر گرنگترین "بنەماکانی سینتاپڕاگماتیک". تۆمارکردنی ئەنجامە بەدەستهاتووەکان، و ڕیزکردنی سەرچاوە سودلێوەرگیراوەکانیش بوونە کۆتایی ئەم هەوڵە.
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی "پێواژۆی سینتاپڕاگماتیک لە زمانی کوردیدا" هەوڵێکە بۆ دیاریکردنی چەشنێکی