نەزاکەت حسێن حەمەسەعید
پوخته
پشت بەستنی دەزگاکان ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستان بە بەرهەمی میدیای دەرەوە بەتایبەتی بەرنامە بەزمە سات ...
زیاتر بخوێنەوە
پشت بەستنی دەزگاکان ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستان بە بەرهەمی میدیای دەرەوە بەتایبەتی بەرنامە بەزمە سات و کات بەسەربەرەکانی نموونەی وەک دراما و فیلمەکان کە لەشاشەی زۆرێک لەکەناڵەکانەوە نمایش دەکرێن ،بەرکەوتەی زۆر بواری لەسەر ژیان و کلتوری کۆمەڵگاکە هەیە کە خێزان لەناویدا قوربانی دەدات لە گۆڕینی شێوازی پەیوەندی کردن ڕێز و پێکەوەژیان ...هتد ئەم توێژینەوە وەک توێژینەوەیەکی ناق شیکاری بەدوای ئەو گۆرانکاریە کلتوریانەدا دەگەڕێت کە خێزان لە کۆمەڵگەی کوردیدا بەسەریدا دێت لەبەردەم نمایشی ئەو درامایانەدا .
بە بەکارهێنانی میتۆدی وەسفی شیکاری و کۆکردنەوەی داتاکان بە میتۆدی فۆکەس گروپ لە گەڵ ئەندامانی ژمارەیەک خێزان ،تاکو بە ڕوون تر لە کاریگەریەکان تێبگات و دەرکەوتەی ئە و کارگەریانە لەسەر گۆڕینی نۆرم و کلتورو شێوازی ژیانی ئەو خێزانانە بزانێت . لەوێوشەوە لە کاریگەریە کلتوریەکان بۆسەر خێزانی کوردی بە گشتی تێبگەین.