دارا حه‌مید محه‌مه‌د
پوخته
لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و واتایانه‌ی له ده‌ق و گوتاردا وه‌ك ڕێكبهندییهكی سه‌ربه‌خۆ هه‌ن، كاری ...
زیاتر بخوێنەوە
لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و واتایانه‌ی له ده‌ق و گوتاردا وه‌ك ڕێكبهندییهكی سه‌ربه‌خۆ هه‌ن، كاری ڕه‌خنه‌ی كه‌لتورییه له كایه‌ی سێمانتیكی ڕێكبهندیدا . په‌ینه‌بردن به واتا به‌خشكه‌یی دهربڕراوهكان لهڕێكبهندییه كهلتورییهكاندا له غیابی ئاوه‌زمه‌ندی و باڵاده‌ستی سۆز و عاتیفه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و له ڕێی ڕه‌وانبێژی و شیعرییه‌ته‌وه له قاڵبی ده‌ق و گوتاردا ده‌بێت، ئه‌وه‌ش هۆكارێكه بۆ چاندنی گه‌لێك دیارده‌ی نالۆژیكی له كه‌لتوردا . كه‌لتوریش به ڕه‌گی كۆمه‌ڵدا ڕۆچووه و لێكجیاكردنه‌وه‌یان ئه‌سته‌مه. هه‌ربۆیه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه به‌ناونیشانی (سێمانتيكى ڕێكبهندى و ڕه‌خنه‌ی كه‌لتورى له زمانی كورديدا)یه ، هه‌وڵده‌دات له سێ به‌شدا و به پێڕه‌وكردنی میتۆدی په‌سنی شیكهرهوهیی و به‌سوود وه‌رگرتن له تیۆریی په‌یوه‌ندیكردن(communication) ی (ڕۆمان جاكۆبسون)، (سێمانتیكی ڕێكبه‌ندی) وه‌ك جۆرێكی نوێ له سێمانتیك بهێنێته ناو زمانه‌وانی كوردییه‌وه و له‌و واتا شاراوانه بكۆڵێته‌وه، كه له دروسته‌ی ڕێكبه‌ندی و ڕه‌خنه‌ی كه‌لتورییه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرن و جیاوازن له واتای زمانیی و ئه‌ده‌بی ده‌ق و گوتار . له زمانی كوردیدا ئه‌وه یه‌كه‌مجاره ده‌ست بۆ بابه‌تی سێمانتیكی ڕێكبه‌ندی ده‌برێت، ئه‌وه‌ش گرفتی توێژینه‌وه‌كه‌یه . چۆنییه‌تی په‌یبردن به واتا ڕێكبهندییه شاراوه‌كانی پشت ده‌ق و گوتاری كوردی ئامانجی توێژینه‌وه‌كه‌یه، كه هه‌وڵده‌درێت به‌پێی بنه‌ماكانی سێمانتیكی ڕێكبه‌ندی ڕوون بكرێته‌وه .