عزالدین جمعه ده‌رویش؛ omed hamabaqi hama ameen
پوخته
قه‌زای سه‌یدصادق ده‌كه‌وێته باكورى خۆرهه‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستان ...
زیاتر بخوێنەوە
قه‌زای سه‌یدصادق ده‌كه‌وێته باكورى خۆرهه‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستان و باشوری خۆرهه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى، له نێوان هه‌ردوو بازنه‌ى پانى (²2 ¢37 °35 – ²26 ¢15 °35)ى باكورو هه‌ردوو هێڵی درێژی(²47 ¢57°45 – ²12 ¢35 °45)ی خۆرهه‌ڵات، ڕوبه‌رى ناوچه‌ى لێكۆڵينه‌وه (697كم2)ه، له‌ئه‌نجامی زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوان و زۆربوونی پێداویستییان بۆ به‌كارهێنانی ئاو بۆ چالاكیه جۆربه‌جۆره‌كان، سه‌رباری ناجێگیری بڕوجۆری دابارینی ساڵانه‌و كه‌می دابارین له‌هه‌ندێك ساڵدا له‌ڕێژه‌ی پێویستی گه‌شه‌ی كشتوكاڵی دێمی(گه‌نم، جۆ،نۆك،پاقله،...تاد)و دابه‌زینی ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی و وشك بوون و كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی كانیاو كارێزه‌كان، هۆكارن بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وامی سه‌رچاوه ئاویه‌كان و به‌كارهێنانیان به‌شێوازێكی زانستی، به‌به‌كارهێنانی میتۆدی پراكتیكی و خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامه‌كان له دياريكردنى گونجاوترین جێگه بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو‌و دروستكردنی به‌نداو له سنوری قه‌زای سه‌یدصادق، به پشت به‌ستن به شیكردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ژینگه‌ی سروشتی ناوچه‌كه‌و به‌كارهێنانی پرۆگرامى سيستمى زانياريه جوگرافيه‌كان ( GIS 10.0)و مۆدێلى به‌رزى و نزمى ناوچه‌ى لێكۆڵينه‌وه به ڕوونی(25م)، له گرنگترین ده‌رئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌ش بریتین له دیاریكردنی چوار جێگه‌ی گونجاو بۆ دروستكردنی به‌نداو، كه ده‌كه‌ونه باكورو ناوه‌ڕاستی ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه، به‌نداوی (1) (²25 ¢34 °35 باكور– ²49 ¢36 °45 خۆرهه‌ڵات)ڕوبهرهكهی(7.5كم2)هو توانای گه‌نجینه‌كردنی (250ملیۆن/م3)ئاوی هه‌یه‌و به‌نداوی(2)(²19 ¢31 °35 باكور– ²24 ¢42 °45 خۆرهه‌ڵات) ڕوبهرهكهی(3.5كم2)هو توانای گه‌نجینه‌كردنی(120ملیۆن/م3) ئاوی هه‌یه‌و به‌نداوی(3)(²40 ¢28 °35 باكور– ²56 ¢48 °45 خۆرهه‌ڵات) ڕوبهرهكهی (13كم2)هو توانای گه‌نجینه‌كردنی (405ملیۆن/م3)ئاوی هه‌یه‌و به‌نداوی(4)(²42 ¢27 °35 باكور– ²31 ¢51 °45 خۆرهه‌ڵات) ڕوبهرهكهی (3.1كم2)هه‌و توانای گه‌نجینه‌كردنی (44,7ملیۆن/م3)ئاوی هه‌یه.