Hersh Rasool Murad؛ Yadgar Ali Mohammad؛ Dashti Ali Rashid
پوخته
ئەو پرسو بابەتەی ئەم توێژینەوەیە لێیدەکۆڵێتەوە، بە یەکێک لە بابەتە پێویستو گرنگەکان هەژماردەکرێت، ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەو پرسو بابەتەی ئەم توێژینەوەیە لێیدەکۆڵێتەوە، بە یەکێک لە بابەتە پێویستو گرنگەکان هەژماردەکرێت، کە هۆشیارییو هۆشیاریی تەندروستییە لە رێگەی ئامرازەکانی راگەیاندنەوە. لەم سۆنگەیەشەوە، توێژەران بە دوای دۆزینەوەی رۆڵی (فەیسبوک) لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی دهربارهى (کۆرۆنا) لە هەرێمی کوردستاندا دەگەڕێنو، بۆ ئەمەش مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان-یان بە نمونە وەرگرتوە. هاوکات، توێژینەوەیەکی پهسنى (وەسفی)ـیەو، رێکاری (روپێوکاریی)ـیشی تێدا بەکارهاتوە، لەپێناو هێنانەدیی ئەو ئامانجانەی کە دەیەوێت بەدیانبهێنێت، ئەویش لە رێگەی پێوانەکردنی رای بژاردەی ئەکادیمیی توێژینەوەکە کە پێکهاتون لە مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان بۆ هەردوو رەگەزی (نێر) و (مێ) کە (45) کەسیان لە کۆی (351) مامۆستا وەرگیراون و دەکاتە (12.82%). لە کۆتایی توێژینەوەکەشدا، توێژەران بە چەند دەرەنجامێک گەیشتون، لەوانە: (فەیسبوک)ـی کوردزمانان بە شێوەیەکی گشتییو لە رێگەی خزمەتگوزارییە جیاوازەکانییەوە، توانیویەتی رۆڵ لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی سەبارەت بە نەخۆشیی (کۆرۆنا) لە هەرێمی کوردستاندا بگێڕن.