توانا رشید کریم
پوخته
مێژونووسى کوردى له باشوورى کوردستان له‌سه‌ده‌ى بیسته‌مدا، گوڕوتینێکى زۆرى به‌خۆییه‌وه دى به‌چه‌شنێک ...
زیاتر بخوێنەوە
مێژونووسى کوردى له باشوورى کوردستان له‌سه‌ده‌ى بیسته‌مدا، گوڕوتینێکى زۆرى به‌خۆییه‌وه دى به‌چه‌شنێک له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى زانکۆ و کردنه‌وه‌ى به‌شى مێژوودا، مێژوونووسى پێینایه قۆناغێکى نوێوه، به‌تایبه‌تى پاش ئه‌وه‌ى خوێندنى باڵا له‌ساڵى (1987-1988) کرایه‌وه وچه‌ندان ماسته‌رنامه وتێزى دکتۆراى لهپسپۆڕییهکانى مێژووى (کۆن، ئیسلامى، نوێ وهاوچه‌رخ) پێشکه‌ش به مێژوونووسى کورد، کرد. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت لهمییانى تیشکخستنه‌سه‌ر ئه‌مه وپشکنینى ناوه‌ڕۆکى ماسته‌رنامه وتێزهکانى دکتۆراى مێژووى نوێ وهاوچه‌رخ له به‌شى مێژوو، به‌رمه‌بناى هێڵه بنه‌ڕه‌تییه‌کانى لێکۆڵینه‌وه‌ى مێژوویى، ئاڕاسته‌ى نووسینه‌وه‌ى مێژوویی له‌به‌شى مێژووى زانکۆى سه‌ڵاحه‌دین بخاته‌ڕوو. به‌هۆى نه‌بوونى توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ماسته‌رنامه وتێزهکان له زانکۆکانى کوردستان، له‌کاتێکدا له زانکۆکانى دیکه‌ى عێراق بایه‌خى پێدراوه، بۆیه ئه‌م ناونیشانه هه‌ڵبژێرا، به ئامانجى ده‌ستنیشانکردنى ئاڕاسته‌ى نووسینى مێژووییی و کایه‌ى مه‌عریفییه‌کان و که‌ره‌سته‌ى مه‌عریفییه‌کان، له‌پاڵ ناساندنى به‌رهه‌م و هه‌وڵه ئه‌کادیمییه‌کانى به‌شى مێژوو. که بێگومان به‌گشتى ڕوئیاى مێژوونوس وئهکادیمى کورد ده‌خاته‌ڕوو. بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئهنجامگیرییهکى ڕوون ودروست، توێژه‌ر ڕاسته‌وخۆ سوودى له ناوه‌ڕۆکى نامه وتێزه ئه‌کادیمییه‌کان بینییوه، بۆیه میتۆدى شیکردنه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆک وه‌ک میتۆدى سه‌ره‌کى به‌کارهاتووه، له‌پاڵ سودبینین له هه‌ردوو میتۆدى شیتهڵکارى و مێژوویی. توێژینه‌وه‌که سوودى له‌گه‌لێک سه‌رچاوه‌ى جۆراوجۆر بینییوه، له‌پێشه‌وه‌یان ماستهرنامهکان وتێزهکانى دکتۆرا، که سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌کیین بۆ توێژینه‌وه‌که،له‌پاڵ ڕێبهرهکانى زانکۆى سه‌ڵاحه‌دین، فه‌رمانى کارگێڕى، کتێبى(پوخته‌ى نامه وتێزهکانى مێژووى نوى وهاوچهرخى)ى بورهان گۆمهتاڵى،لێکۆڵینه‌وه‌ى د.مفید کاصد الزیدى به‌ناونیشانى(المنهجیه التاریخیه فی الرسائل الجامعیه(البصره والموصل نموژجا) وچه‌ندین سه‌رچاوه‌ى یارمه‌تیده‌رى دیکه‌ش. توێژینه‌وه‌که، دابه‌شکراوه به‌سه‌ر دوو باسى سه‌ره‌کى و چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌کدا؛ له باسى یه‌که‌مدا: لهمییانى دوو ته‌وه‌ره‌دا باسى پاشخانى مێژوویى بابه‌ته‌که کراوه،ته‌وه‌رى یه‌که‌م، تیشکخراوه‌ته‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنى مێژوونووسى لاى کورد. له ته‌وه‌رى دووه‌میش: دامه‌زراندن و په‌ره‌سه‌ندنى مێژوویى به‌شى مێژووى زانکۆى سه‌ڵاحه‌دین خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌روه‌ها باسى دووه‌م: لهمییانى دوو ته‌وه‌ره‌دا جه‌ختکراوه‌ته‌وه سه‌ر ئاڕاسته‌ى نووسینى مێژوویى ماستهرنامهکان وتێزهکانى دکتۆرا. له ته‌وه‌رى یه‌که‌مدا، تیشکخراوه‌ته‌سه‌ر ئاڕاسته‌ى نووسینى مێژووییی به‌رمه‌بناى بنه‌ڕه‌ته‌کانى لێکۆڵینه‌وه‌ى مێژوویی(کات-شوێن). له ته‌وه‌رى دووه‌میشدا، کایه مه‌عریفیه‌کان و که‌ره‌سته و رێبازى توێژینه‌وه باسکراوه. له‌کۆتایشدا، ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌که به چه‌ند خاڵێک خراوه‌ته‌ڕوو.