جه‌زا ته‌وفیق تالب؛ رۆژان فریدون عبدالرحمن
پوخته
پیسبوونى ژینگه ودهرهنجامهکانى بووه‌ته گرفتێکى جیهانى وهه‌موو به‌شه‌کانى گۆى زه‌وى گرتۆتهوهولهنێوانیشیاندا ...
زیاتر بخوێنەوە
پیسبوونى ژینگه ودهرهنجامهکانى بووه‌ته گرفتێکى جیهانى وهه‌موو به‌شه‌کانى گۆى زه‌وى گرتۆتهوهولهنێوانیشیاندا ناوچه‌ى لێکۆڵینه‌وه که بریتیه له شارى سلێمانى وده‌وروبه‌رى، یه‌کێک له کێشهژینگهییهکانى ئهمسهردهمه پیسبوونه به ده‌نگ، هه‌ربۆیه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌مان به‌ناونیشانى (هه‌ڵسه‌نگاندنى ژینگه‌یی بۆ ئاستى پیسبوونبهژاوهژاو له شارى سلێمانى) ئه‌نجامدا، که له ڕێ کارى مهیدانهیهوه توانراوه نمونه له شه‌ش ناوچه‌ى جیاوازوهربگیرێت ئه‌وانیش (ناوچه‌ى سه‌وزایی، ناوچه‌ى بازرگانى ناوجه‌رگه‌ى شار، ناوچه‌ى پیشه‌سازى،ناوچه‌ى نیشته‌جێبوون، شهقامهسهرهکیهکان ، شهقامهلاوهکیهکان)ه، له‌ماوه‌ى شه‌و ورۆژدا له‌کاتژمێر 6ى بهیانىبۆ 6 ئێواره بۆکاتهکانى رۆژ و 6ی ئێواره بۆ6ى به‌یانى بۆکاتهکانى شه‌و. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ئاسته‌کانى پیسبوونبهراوورد کراوه به ستاندارده جیهانیهکان بۆ ماوه‌ى مانه‌وه و هه‌روه‌ها له‌رووى ته‌ندروستى و به‌کارهێنانى زهوىو هه‌ڵسه‌نگاندنى به‌گوێره‌ى پله‌به‌ندى گونجاوى ونهگونجاوى بۆ هه‌ریه‌ک لهبهکارهێنانهکان. به‌گشتى ئاستهکانىپیسبون له ده‌ره‌وه‌ى ستانداردى جیهانین که ده‌ستنیشانکراون بۆ ئاستى پیسبوون به‌ده‌نگ وده‌شێت پیسبوون بهدهنگکهمبکرێتهوه له‌رێی زیادکردنى ڕووبه‌رى سه‌وزایی و بڵاوکردنه‌وه‌ى هۆشیارى ژینگه‌یی و جێبه‌جێکردنى یاساژینگهییهکان.