امید رحیم شمس ا‌لدین؛ عه‌تا عەلی ئەمین
پوخته
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌وڵدانێكه بۆ تیشك خستنه سه‌ر شیعری زیندان به‌گشتی و زمانی شیعرییتایبهتی ...
زیاتر بخوێنەوە
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌وڵدانێكه بۆ تیشك خستنه سه‌ر شیعری زیندان به‌گشتی و زمانی شیعرییتایبهتی ئه‌و دهقهشیعرییانهی به سه‌لیقه‌ی ده‌روونیی ڕاست و ڕه‌وان له‌كونجی تاریكیی زیندانه‌كاندا نووسراون، هه‌روه‌ها هەوڵێکە بۆ خستنەڕووى خاسیەت و تایبەتمەندییەکان و لادانى زمانيى ئه‌و شیعرانه، كه‌به‌مه‌به‌ستی فراوانی و بۆ گهیشتنهئامانج و به‌ده‌ستخستنی ئه‌نجامه‌كان، سنووری توێژینهوهكهتایبهتكراوهبهو شاعیرانه‌ی كهبهدیالێكتی كرمانجیی ناوه‌ڕاست و سه‌ر به‌باشووری كوردستانن له‌نێوان ساڵانی (1920-1970). بۆ ئه‌م مهبهستهتوێژینهوهكهمان دابهشكردۆتهسهر پێشەکیەک و دوو بەشی سەرەکى، كهلایەنى تیۆری و پراكتیكیی توێژینه‌وه‌كه دهگرنهوهلهڕووی چەمک و پێناسەى زمانى شیعرییه‌وه، سه‌رباری ڕا‌وبۆچوونى هه‌ندێك لهنووسەران و لێکۆڵەران، باسى زمانى شیعرى لەو ماوەیەدا و ئەو گۆڕانکاریانەى کەبەسەریدا هاتوون. له‌ڕووی پراکتیکییەوههەوڵدراوهخاسیەت و تایبەتمەندى زمانى ئەم جورە شیعرە بخەرێتهڕوو بەهێنانەوە و شیکردنەوەى چەند نموونەیه‌كی شیعری.