ڤیان جاسم؛ فواد عهلى ئهحمهد
پوخته
بابەتی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە (رۆژنامەوانی بنكۆڵكاری لە هەرێمی كوردستان )، کە بابەتێکی هەنوکەیی ...
زیاتر بخوێنەوە
بابەتی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە (رۆژنامەوانی بنكۆڵكاری لە هەرێمی كوردستان )، کە بابەتێکی هەنوکەیی و گرنگی ئەمڕۆی بواری رۆژنامەوانیە، هاوكات جێی بایەخی دامەزراوە رۆژنامەوانیەکانە،لەو سۆنگەیەوە ئامانجی ئەم توێژینەوەیە: ساغكردنەوەی ئاستی دەرفەتی رۆژنامەوانی بنكۆڵكاریە لە هەرێمی كوردستان، و زانینی ڕادەی لەباریی و گونجاوی ژینگەی كوردستانە بۆ برەودان بە رۆژنامەوانی بنكۆڵكاری، لەگەڵ. زانینی ئاستی دەستەبەركردنی ئازادی رادەربڕینە لە روی یاساییەوە، هەروەها دەرخستنی ئەو دامەزراوە رۆژنامەوانیانەی، كە لە توانایاندایە بیسەلمێنن، كە كاریی بنكۆڵكاری بونی هەیە لە هەرێمی كوردستاندا، هاوكات توێژینەوەكە لە جۆری توێژینەوە وەسفیەكانە، ڕێبازی ڕوپێوی بەكارهێناوە، كە گونجاوە لەگەڵ ڕەوتی توێژینەوەكەی، توێژەر لە لایەنە (مەیدانی) توێژینەوەكەشی شێوازی راپێوینامەی بەكارهێناوە. بۆ گەشتن بە ئامانجەكانی توێژینەوەكە لە كۆتاییدا دەرئەنجامە بەدەستهاتوەكان بریتین لە:، ئاستی دەستەبەركردنی رۆژنامەوانیی بنكۆڵكاری لە سێبەری ئازادی فەراهەمكراو و بونی ژینگەیەكی لەبار و گونجاو بۆ كاریی بنكۆڵكاری و دەرفەتدان بە رۆژنامەوانی بنكۆڵكاری دروست لە هەرێمی كوردستان، لە بەرزترین ئاستەكانی پێوانەییدا بەپێی ئەنجامەكانی توێژینەوەكە لە ئاستێكی مامناوەندان بەڕێژەی،(٥٤،٩٣%)، ، هەروەها لە سەر ئاستی نمونەی دامەزراوە رۆژنامەوانیەكانی هەرێمی كوردستان، هەریەك لە دامەزراوەی روداو، ئێن ئاڕ تی و دبلۆماتیك مەگەزین بە پێشەنگی كاری بنكۆڵكاری دیاریكراون بە رێژەی. (٣٢،١١%) ،(٢١،٢٤%) و (١٢،٠٤%)، بەپێی ریزبەندییان، ئەمەش سەلماندنی ئەو ڕاستییە كە دەزگا رۆژنامەوانییەكان لە هەوڵی بەردەوامی بەرەوپێشیردنی ئەم شێوازەن لە رۆژنامەوانیدا.