جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

بةشی کوردیی, کؤلیَذی زمان, زانکؤی سلیَمانیی

پوخته‌

پاش ئەوەی لە قؤناغەکانی سەرەتادا لە چیوەی ژیربێژییدا لە ’دیاریکردن’ کۆڵرایەوە، زانستى زمانیش شیکردنەوەو تویژینەوەکانی خۆی لەسەر کرد. ئەم هەوڵەی بەردەستتان سەر بە بەرنامەکەی دواییانە. دیاریکردن پەیوەندیی بە واتاوە هەیەو وەک بابەتێکی بواری سیمانتیک بینراوەو مامەڵەی لەگەڵدا کراوە. دیاریکراویی سیمانتیکیی ، لەم لیکۆڵینەوەیەدا، لە فەرهەنگدایەو پێواژۆکانی دیاریکردنیش لە ڕێزماندا. پەیکاڵا لەگەڵ مۆدیلە تێکەڵاوەکەی ئەم زارەدا (چونةەناویەکی مۆرفۆلۆژیی و سینتاکس)،  پێواژۆکانی دیاریکردن لە پێکهاتەکانی مۆرفۆلۆژیی و سینتاکسدا جیبەجیدەکرێن. واتا، دیاریکردن بە پێڕەوێک لەو دوو پێکهاتەیەدا دادەنرێت و بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، کە ژمارەیەک لە مۆرفێمی خۆی لەگەڵ  ڕێسا، مەرج  و دابەشبونیاندا  هەبێت، کە دەربڕدراوو پێکهاتوەکانیان پێبەرهەمدەهێنرێن. گفتوگۆکان بەتایبەتیی لەسەر مۆرفێمەکانی /ە/ ى وشەدروستکردن و ئەوەى /ە/ ى بەرهەمهێنانن. دیارە، کە هەندێک توخمی تریش هێنراونەتەوەو ڕونکراونەتەوە. بەشی یەکهەم بۆ چەمکی دیاریکراویی لە فەرهەنگداو بەشی دوهەم بۆ دیاریکردن لە مۆرفۆلۆژییداو سێهەمیش بۆ ئەوەی سینتاکسی تەرخانکراوە. لە سەرەتادا هێماکان هێنراونەتەوەو زاراوەکان ڕونکراونەتەوە.

محةمةدی مةحویی (2001) "رِستةسازیی"، سلیَمانیی.
      =       = (2006) "ئاوةزداریی و رِیَزمانی ناوةرؤک_وابةستة"، زانکؤی سلیَمانیی.
     =      =   (2009_ا) "زانستی هیَما: واتاو واتالیَکدانةوة"، زانکؤی سلیَمانیی.
     =       = (2009_ب) "مؤرِفؤلؤذیی و تیَکةلَبونی ثیَکهاتةکان"، زانکؤی سلیَمانیی؟
    =       =  (2016) "مةنامة: بةستانداردکردنی زمانی کوردیی _ دروستنوسیین:، دةروازةی یةکهةم، ئةندیَشة، سلیَمانی.
عةبدولجةبار مستةفا مةعرووف (2005)، "دروستةی فریَز لة زمانی کوردییدا"، نامةی ماستةر، بةشی کوردیی/ زانکؤی سلیَمانیی.
فاروق عومةر سدیق (2011)، "لةدایک بونی وشة"، سلیَمانی.
لیمؤ محمود تؤفیق (2012) "دةربرِینی ضةمکی دیاریکردن و ئاشکرا نةکردنی ناو لة کوردی و ضةند زمانیَکی هاوطروثی خؤی و دوور لیَوةی"، نامةی ماستةری بلآونةکراوة، زانکؤی سلیَمانی.
Chandler, D. (2007), “Semiotics, the basics 2nd edition, Taylor and Francis Group.
Jean Mark Gawron (), Definite description“, San Diego State University.
Lynsen Wolter (2003), “Demonstratives, Definit Description and Definitness”,
Lyons (2003), “DFFINITNESS”, Cambridge University Press.
Mark Cohen (2008), “Donnellan: Reference and Definite Description”,
Nancy Hedberg, Emrah Görgűlű and Morgan Mameni (), “More on Specifity and Definitness in English, Tűrkish and Persian.
Nancy Hedberg, Emrah Görgűlű and Morgan Mameni (), “On Definitness and Spesifity in Tűrkish and Persian”, Simon Fraser University.