جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەتی ئێواران , زانکۆی کۆێە

پوخته‌

لە کۆنەوە زانراوە زمان دەورێکی باڵای هەیە لە ژیانی مرۆڤدا بی زمان ناتوانرێت هیچ بکرێت, وە هیچ زانستێک بخوێنرێت.هێماکان یان خود وێنەکان لە ژیانی ڕۆژانەماندا دەورێکی باڵای هەیە بۆ لێک تێگەیشتن و دواندن , بۆیە بە پێویستم زانی لێکۆڵینەوەیەک لەم بوارە بکەم , کە رێبازی وەصفی شیکارییە. گرنگی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە  کە، زمانی هێما یاخۆد زمانی جستە لە ژیانی ڕۆژانە ماندا زۆر کاری پێدەکرێت بە کاردێت چە لە بواری وانەبێژیدا لە لایەن مامۆستایانی زانکۆ لە کاتی وانە ووتنەوەدا زمانی هێماکرن یان جستە زۆر بە کاردەهێنرێت، هەروەها زمانی هێماکردن لە لایەن ئەو مرۆڤانەی نەخۆشن وەک ئەوانەی نابیستن کەڕن یان ناتوانن قسەبکەن لاڵن لە ڕێگەی زمانی ئاماژەوە یان وێنەی جۆراو جۆر دەتوانن لە واتای وێنەکان یان هێماکان بگەن. ناوەڕۆکی توێژینەوەکە جگە لە پێشەکی و ئەنجام و رِاسثاردةکان  و سەرچاوەکان  لە دوو بەش پێک دێت، بەشی یەکەم لە ژێر ناونیشانی (زمان و دروستبوونی زمان)ە,کە لە دوو تەوەرە پێک دێت,تەوەری یەکەم ئەمانە دەگرێتەخۆ: زمان چیە؟ , پێناسەکانی زمان, گریمانەکانی زمان, وەرگرتنی زمان.تەوەری دووەم ئەمانە دەگرێتە خۆ: زمان و واتا , چەمکی هێما, جۆرەکانی هێما. بەشی دووەم لە ژێر ناونیشانی (پەیوەندی نێوان زمانی هێما لەگەڵ واتای وێنە)ە, ئەمانە دەگرێتەخۆ:, واتای وێنە, جۆرەکانی واتای وێنە,  پەیوەندی هاوبەش لە نێوان زمانی هێما لەگەڵ واتای وێنە.

1- کەریم شەریف قەرەچەتانی, سایکۆلۆژی منداڵ, هەولێر , 1997 .
2- عبدالواحید  مشیر دزەیی , زانستی سیمانتیک, چاپی 1, 2015, هەولێر .
4- محمد معروف فتاح , زمانەوانی, هەولێر, 1987.
5- محمد  معروف  فتاح , هێماکاری و زمانەوانی , 1985 , گۆڤاری کاروان, بغداد .
6- قورئانی پیرۆز, وەرگێرراوی مامۆستا هەژار, چاپخانەی دار المرفە, لوبنان, 02013
7- دیوانی شێخ رەزای تالەبانی , .
سەرچاوەکان بە زمانی عەرەبی:
8- احمد مختار عمر , علم االدلالة, الطبعة الاولى مکتبة دار العروبة للنشر و والتوزیع, الکویت, 1982.
9- عزمى اسلام, مفهوم المنى دراسة تحلیلیة, حولیات کلیة الاداب,1980, کویت.
10- موفق الحمدانى,اللغة وعلم النفس,مطبعة مدیریة دار الکتب للطباعة و النشر جامعة الموصل,بغداد ,1982 .
سەرچاوە بە زمانی ئینگلیزی:
11- Edward Sapiy , Language & language ,Newark, Harcourt, 1945.