جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ران
1 Department of Archaeology,College of humanities, University of Sulaimani, Kurdistan region-Iraq
2 Department of Religion Comparison, University College of Goizha
3 Department of social sciences, College of Basic education, University of Sulaimani, kurdistan region-Iraq
پوخته
بندنیجین (مه‌نده‌لى) یه‌کێکه له گرنگترین شاره مێژووییه کوردیه‌کان، که مێژوویه‌کى کۆن و ڕووداوگه‌لێکى فراوان تێیدا ڕوویداوه، ئه‌مه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌م شاره هه‌میشه وه‌ک ناوه‌ندێکى ستراتیجى له‌لایه‌ک و ناوه‌ندێکى ئابوورى و ئاوه‌دان بووه له‌لایه‌کى دیکه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕێگاى خوراسان و پێگه‌یه‌کى گرنگى بازرگان‌یش بووه له هه‌مانکاتدا، ئه‌مه جگه له پێگه له‌ڕوداوه سیاسیه‌کان و ململانێ قوڵه‌کانى سه‌رده‌مه یه‌ک به‌دواى یه‌که‌کانى مێژووى ئیسلامى، هه‌ر له‌سه‌رده‌مانى سه‌ره‌تاى ئیسلام تا دواتر و له‌سه‌رده‌مانى ئومه‌وى و عه‌باسى و بوه‌یهیه‌کان و پێگه‌ى ئه‌م شاره له‌ململانێى میرنشینه‌کوردیه‌کانى وه‌ک حه‌سنه‌وه‌ى و عه‌نازى و جاوانیه‌کان و کورده شازنجانیه‌کان و پاشانیش داگیرکردنى و په‌لاماردانه به‌رده‌وامه‌کانى له‌لایه‌ن تورکه سه‌لجوقیه‌کان و پاشانیش هاتنى مه‌غۆله‌کان گرنگى پێگه‌و ئاستى به‌رزى ئه‌م شاره به‌ده‌رده‌خات .
لێره‌وه‌یه که گرنگى ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ى ئێمه ده‌رده‌که‌وێت که هوڵێکى خاکیانه‌ى ساده‌و په‌یجۆییه‌کى زانستیانه‌یه به‌نێو سه‌رچاوه مێژووییه کۆنه‌کانى سه‌رده‌مانى ئیسلامى تا له‌وێوه ڕۆڵ و پێگه‌و ناو و جوگرافیا‌و ئاستى پێکهاته‌ى دانیشتوانى ئه‌م شاره و پاشانیش ڕۆڵى له‌چه‌ند ڕووداوێکى مێژووى ئیسلامى به‌ده‌ربخه‌ین، بنه‌ڕه‌تى شاره‌که که ئێستا وادێته پێشچاو که کوردى نه‌بێت و خه‌ڵکى له‌باره‌یه‌وه که‌متر ده‌زانن بناسێنینه‌وه به‌خوێنه‌ران و بیخه‌ینه به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه‌ى نوێ .
ئومێد ده‌که‌ین ئه‌م کاره‌مان سه‌ره‌تایه‌کى باش بێت بۆ ناساندنى شاره کوردیه له‌بیرکراوه‌کان و ده‌رخستنه‌وه‌ى ڕۆڵ و بایه‌خ و دیدى شارستانیانه‌یان بێت له‌مێژوودا به‌تایبه‌تى بۆشاره له‌بیرکراوه‌کانى ده‌ڤه‌رى گه‌رمه‌سێر به‌حوکمى پێگه‌ى جوگرافیاکه‌ى هه‌میشه له‌به‌رده‌م تعریب و سڕینه‌وه‌ى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و ڕه‌سه‌نى خۆیدا بووه .
وشه بنچینه‌ییه‌كان