نوسه‌ر

Department of History, College of human Educations, University of Sulaimani, Sulaymaniyah,Kurdistan Region, Iraq

پوخته‌

له‌مێژووی هاوچه‌رخی تورکیادا روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد‌و جوڵانه‌وه‌ رزگاریخوازییه‌که‌ی، چه‌ندین شێوه‌ی له‌خۆگرتووه‌، ئه‌گه‌رچی له‌رووه‌ مێژووییه‌‌و سیاسییه‌که‌یه‌وه‌ کاتێک لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێ، ئه‌و روبه‌ڕووبوونه‌وانه‌ ده‌چنه‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵی تورکیا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد به‌مانای کۆتاییپێهێنانی‌و شێوه‌کانی سیاسی‌و سه‌ربازیی‌و ئابووریی له‌خۆگرتووه‌، به‌ڵام پیاده‌کردنی تێزی ئاوێته‌کردنی تورکی- ئیسلامی، ئه‌میش ده‌چێته‌ ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه‌‌و بگره‌ کاریگه‌ری که‌متر نه‌بوو له‌روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ سیاسی‌و سه‌ربازیی‌و ئابوورییه‌کانیتر، بێگومان تورکیا به‌درێژایی مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ کێشه‌ی کورددا هه‌وڵیداوه‌ کام ئامراز له‌کام قۆناغی مێژووییدا کاریگه‌ری زیاتری هه‌یه‌ ئه‌وه‌ تاقیبکاته‌وه‌‌و به‌کرایبێنێت، سه‌رباری گه‌ڵاڵه‌بوونی ئه‌و ئامرازه‌ له‌نێوخۆی تورکیا‌و لای پارته‌ سیاسیه‌کان‌و حکومه‌تی فه‌رمانڕه‌وا. سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاکانی سه‌رده‌ی بیتسه‌میش قۆناغێکی نوێی پیاده‌کردنه‌وه‌ی تێزی ئاوێته‌کردنی تورکی ئیسلامی بوو بۆ وه‌ستانه‌وه‌ به‌رووی گه‌شه‌کردن‌و هه‌ڵکشانی جوڵانه‌وه‌ی کورد‌و رێگریکردن له‌گه‌شه‌کردنی کێشه‌ی کورد، ئه‌گه‌رچ سه‌رانی کوده‌تای (12ی ئه‌یلوولی 1980) خۆیان به‌ بیرو بۆچوون سێکیۆلار (عه‌لمانی) بوون، به‌ڵام هه‌وڵیاندا ئه‌و تێزه‌ له‌و قۆناغه‌ په‌یڕه‌و بکه‌ن‌و له‌رێگه‌یه‌وه‌ قۆرت‌و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م به‌ره‌و پێشچوونی جوڵانه‌وه‌ی کورد‌و کێشه‌ی کورددا دروست بکه‌ن. ئه‌م تێزه‌ش به‌درێژایی چه‌ند قۆناغێکی مێژووی له‌تورکیا‌و لای تورکه‌کان گه‌ڵاڵه‌ کرا‌و دوایی پیاده‌کرا.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

  1. جاناتان ره‌ندل: به‌م هه‌موو تاوانه‌وه‌ لێبوردنى چى؟ و(سه‌لاحه‌دین ئاشتى)، چ1، 2007.
  2. جیکوب لاندرۆ: پانتورکیزم، سه‌ده‌یه‌ک له‌په‌لکوتان بۆ فراوانخوازی، و.له‌فارسییه‌وه‌(د.ئه‌بوبه‌کر خۆشناو)،چ1، چاپخانه‌ی (سه‌رده‌م)، سلێمانی، بڵاوکراوه‌کانی خانه‌ی وه‌رگێڕان، 2009.
  3. حه‌مید بۆز ئه‌رسه‌لان: مێژووى تورکیاى هاوچه‌رخ ، و.(نه‌جاتى عه‌بدوڵڵا)، چ1، چاپخانه‌ى ئاراس، هه‌ولێر، 2009.
  4. خه‌لیل عه‌لی موراد: پاسه‌وانانی که‌مالیزم، هه‌ڵوێستی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر به‌ئیسلام‌و بزاوتی ئیسلامیی له‌تورکیا 1950- 1997، و.له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.(د.سه‌لام عه‌بدولکه‌ریم‌و به‌رزانی مه‌لا ته‌ها)، چ1، ده‌زگای جه‌میل رۆژبه‌یانی، سلێمانی، 2015.
  5. سه‌لام عه‌بدولکه‌ریم: پارتی کرێکارانی کوردستان PKK له‌پێوه‌ندییه‌ هه‌رێمییه‌کانی  تورکیادا 1980- 1999، چ1، چاپخانه‌ی (په‌نجه‌ره‌)، تاران، 2015.
  6. عه‌بدوڵا ئۆج ئالان: داستانى ژیانه‌وه‌، گفتوگۆى یاڵچین کوچوک له‌گه‌ڵ عه‌بدڵا ئۆج ئالان.
  7. فه‌یروز ئه‌حمه‌د‌و ئه‌وانیتر: تورکیا نه‌به‌رد له‌پێناوى مانه‌وه‌دا، سه‌نته‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ى ستراتیجى کوردستان، سلێمانى، 2006.
  8. قه‌یس جه‌واد ئه‌لعه‌زاوی: ره‌گ و ریشه‌ى ناسۆنالیزمی تورکی، و.له‌فه‌ره‌نسییه‌وه‌ (د.موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر)، چ2، چاپخانه‌ی (به‌ردان) ، ئه‌سته‌مبوڵ، 2015.
  9. کرستینا کۆیڤۆنه‌ن: جه‌نگى شاراوه‌ له‌ باکورى کوردستان، و.(د.یاسین سه‌رده‌شتى)، چ1، چا(روون)، سلێمانى، سلێمانى، 2011.
  10. کۆمه‌ڵێ نووسه‌ر: گه‌شه‌سه‌ندنى ته‌وژمى ئیسلامیی له‌ تورکیا(1946-2012)، و.(به‌رزانی مه‌لا ته‌ها)، چ1، چاپخانه‌ى(کارۆ)، سلێمانى، 2013.
  11. میر قاسم مۆمنى: بارودۆخى کورده‌کانى تورکیا له‌ سایه‌ى  حکومه‌ت‌و سوپاى تورکیادا، و.(هاوڕێ یاسین محمد امین)، چ1، چاپخانه‌ى(په‌یوه‌ند)، سلێمانى، 2011.
  12. ناوه‌ندى(پ.د.ک): PKK‌و رۆڵى له‌ جوڵانه‌وه‌ى رزگاریخوازیی کوردیدا.
  13. ئایشه‌ قازی ئۆغلوو فوئاد که‌یمه‌ن: دژایه‌تییه‌ هاوژییه‌کان، ناسیۆنالیزمه‌ دژه‌کانی ناو تورکیا، و.له‌ئینگلیزییه‌وه‌ (ئازاد حاجی ئاقایی)، چ1، ده‌زگای رۆشنبیریی جه‌مال عیرفان، سلێمانی، 2015.
  14. ابراهیم الداقوقی: اکراد ترکیا، ط2،  دار ئاراس للطباعة والنشر، اربیل، 2008.
  15. اندرو فنکل ونوکهت سیرمان: ترکیا المجتمع والدولة، ت(د.حمدی حمید الدوری و د.عدنان یاسین مصطفی)، ط1، بیت الحکمة، بغداد، 2002.
  16. جراهام فولر: الجمهوریة الترکیة الجدیدة، ترکیا کدولة محوریة فی العالم الاسلامی، ط1، مرکز الامارات للدراسات والبحوث الاستراتیجیة، ابوظبی، 2009.
  17. حامد محمود عیسی: القضیة  الکردیة فی ترکیا، ط1، مکتبة مدبولی، القاهرة، 2002.
  18. خلیل ابراهیم الطیار: الصراع بین العلمانیة والاسلام فی ترکیا، ط1، مرکز الامارات للدراسات والبحوث الاستراتیجیة، ابوظبی، 2004.
  19. الدین والثقافة ومکانتهما فی تطور الانسانیة فی الشرق الاوسط، مطبوعات ازادی، منشورات الحرکة الشعبیة.
  20. عبدالله اوجلان: التاریخ مخفی فی یومنا ونحن مخفیون من بدایة التاریخ، مطبعة(روناهی)، 2003، منشورات مدرسة مظلوم دوغان للکوادر.
  21. عقیل سعید محفوض: السیاسة الخارجیة الترکیة، الاستمراریة– التغییر، ط1، المرکز العربی للابحاث ودراسة السیاسات، الدوحة، 2012.
  22. عقیل سعید محفوض: جدلیات المجتمع والدولة فی ترکیا، المؤسسة العسکریة والسیاسة العامة، ط1، مرکز الامارات للدراسات والبحوث الاستراتیجیة، ابوظبی، 2013.
  23. عقیل محفوض: ترکیا والاکراد، کیف تتعامل ترکیا مع القضیة الکردیة، المرکز العربی للابحاث ودراسة السیاسیات، الدوحة- قطر، 2012.
  24. مجموعة من الباحثین: الاثنیة والدولة، الاکراد فی العراق وترکیا وایران، ت(عبد الاله النعیمی)، ط1، الفرات للنشر والتوزیع، بیروت، معهد الدراسات الاستراتیجیة، 2006.
  25. منصور عبدالحکیم: ترکیا من الخلافة الی الحداثة، من اتاتورک الی اردوغان، ط1، دار الکتاب العربی، دمشق- القاهرة، 2013.
  26. منصور عبدالحکیم: مصطفی کمال اتاتورک، ذئب الطورانیة الاغبر، ط1، دار الکتاب العربی، دمشق- القاهرة، 2010.
  27. هنری بارکی واخرون: القضیة الکردیة فی ترکیا، ت.(هفال)، مطبعة مؤسسة ئاراس، هولیر، مؤسسة موکریانی للبحث والنشر،2007.
  28. ولید رضوان: ترکیا بین العلمانیة والاسلام فی القرن العشرین، ط1، شرکة المطبوعات للتوزیع والنشر، بیروت، 2006.
  29. جمیل بایک: تاریخ حزب کارگران کردستان PKK، ج(اول)، چ1، چاپخانه‌(ازادى)، 2006.
  30. عبدالله اوج الان: اسلام‌و میهن دوستى، جامعه‌ کردستان‌و طرح ترور من، ت(محمد رئوف مرادى)، چ2، مۆسسه‌ چاپ‌و انتشارات دانشگاه تهران، 1383.
  31. فوزی بیلگین و علی ساریخان: شناخت مسئله‌ کرد در ترکیه‌، مترجم(ازاد حاجی ئاقایی)، چاپ اول، نشر پانیز، تهران، 1393.