جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ر
به‌شی جوگرافیا, کۆلێجی په‌روه‌رده, زانکۆی گه‌رمیان
پوخته
دابه‌شبوونی شوێنیی نشینگه دێهاتیه‌کان گۆشه‌یه‌کی گرنگ له‌توێژینه‌وه‌کانی تایبه‌ت به‌جوگرافیای
نیشته‌جێبوون ده‌گرێـته‌وه، بۆ خستنه‌ڕووی شێوازه‌کانی دابه‌شبوون له لایه‌ک‌و، هۆکاره‌کانی دابه‌شبوونیان له
لایه‌کی تره‌وه. ناوچه‌ی توێژینه‌وه یه‌کێکه له قه‌زا دێرینه‌کانی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌هه‌رێمی کوردستاندا،
که‌رووبه‌ره‌که‌ی (2878,15کم 2 )یه، ده‌که‌وێـته نێوان هه‌ردوو بازنه‌ی پانی ( = 15 - 25 34- = 25 - 10 35) پله‌ى
باکور ، هێڵی درێژی ( = 00 - 30 44- = 60 – 15 45) پله‌ی ڕۆژهه‌ڵات، که (47 کم) له سه‌نته‌ری ئیداره‌ی
گه‌رمیانه‌وه دوره.
ئامانجی توێژینه‌وه‌که، بریتییه له خستنه‌رووی شێوازه‌کانی دابه‌شبوونی شوێنیی نشینگه دێهاتییه‌کانی
قه‌زای کفری و، هۆکاره‌کانی دابه‌شبوونیان،له‌م پێناویشدا، له توێژینه‌وه‌که‌دا شێوازه‌کانی دابه‌شبوونی شوێنیی
نشینگه دێهاتییه‌کان‌و، هۆکاره‌کانی دابه‌شبوونیان خراوه‌ته‌ڕوو. سه‌رباری ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌که به‌چه‌ند
ده‌رئه‌نجامێک گه‌یشتووه، که له‌به‌ر رۆشنایدا چه‌ند پێشنیازێکی خستوه‌ته‌ڕوو. هه‌روه‌ها له‌توێژینه‌وه‌که‌دا پشت
به‌بنه‌ڕه‌تی ئاماری (شیکردنه‌وه‌ی چه‌ندێتی) به‌ستراوه، به به‌کارهێنانی به‌رنامه‌ی (Arc Gis 10.3) له
ئامرازه‌کانی شیکردنه‌وه‌ی شوێنی (Spatial Analysis) و شیکردنه‌وه‌ی ئاماری (Statistic Analysis) به
به‌کارهێنانی رێگه‌ی نزیکترین دراوسێ (Avarge Nearest Neighbor). هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی خاڵه
سه‌نته‌رییه‌کانی ناوی شێوازه‌کانی دابه‌شبوون (Measuring Geographic Distrbution) و دوری پێوانه‌یی
(Standard Distance) و ئاراسته‌ی دابه‌شبوون(Directional Distribution).
کلیلی ووشه‌کان: شێوازه‌کانی دابه‌شبوون،
وشه بنچینه‌ییه‌كان