جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ر
زانکۆى گه‌رمیان - کۆلێجى زمان و زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان - به‌شى زمانى کوردى
پوخته
ڕۆژنامه‌نووسیی کوردى له سه‌ره‌تاوه گۆڕه‌پانى یه‌که‌مى بڵاوکردنه‌وه‌ى تێکستى هونه‌ره‌کانى په‌خشانى کوردی بووه. گۆڤارى (ورێزا) وه‌کو به‌شێکى زنجیره‌ى نه‌بچڕاوى کاروانى ڕۆژنامه‌نووسیی کوردیی باشوورى کوردستان ده‌ستی باڵاى له بڵاوکردنه‌وه‌ى ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌کانى په‌خشانى ئه‌ده‌بیدا بووه له شارى خانه‌قى، که خاوه‌ن مێژوویه‌کى دێرینى پڕ له ڕووداو و گه‌نجینه‌یه‌کى ده‌وڵه‌مه‌نده له بواره جیاوازه‌کانى سیاسی و هونه‌رى و ڕ‌ۆشنبیرى و ئه‌ده‌بى و فۆلۆکلۆریدا. نه‌بوونى چاپخانه و باری سیاسیی ناوچه‌که هۆکارى بایه‌خدانه به ڕۆژنامه‌نووسی ، که تاکه ده‌رفه‌ته بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه هه‌مه‌ڕه‌نگه‌کانى بوارى ئه‌ده‌ب. ئه‌م لێکۆڵینه‌وه هه‌نگاوێکه بۆ تیشک خستنه‌سه‌ر هونه‌ره‌کانى په‌خشانى ئه‌ده‌بیى کوردى له ناوچه‌ى خانه‌قی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانى گۆڤارى (ورێزا)دا. له ڕێگه‌یه‌وه تیشک ده‌خرێته سه‌ر ئاستى ئه‌ده‌بى و ڕ‌ۆشنبیرى و به‌رهه‌م و ئه‌دیب و نووسه‌رانى ناوچه‌که. په‌خشانیش به‌گشتى و هونه‌ره‌کانى په‌خشانى کوردى به تایبه‌ت، به‌شێکى شاراوه‌ى ئه‌ده‌بى ناوچه‌ى گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێره، به هۆى ڕۆژنامه‌نووسیی کوردییه‌وه به شێوه‌یه‌کى فراوان بڵاوکراوه‌ته‌وه و ده‌ست بۆ هونه‌ره جۆراوجۆره‌کانى درێژکراوه، که پێویسته ئه‌و هونه‌رانه بخرێنه بوارى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئه‌ده‌بییه‌وه و به‌رهه‌مه‌کان لێکبدرێنه‌وه و بخرێنه به‌رچاو و ئاستیان له ڕه‌وتى پێشکه‌وتنى ئه‌ده‌بى کوردی‌دا پیشانبدرێ. بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئامانجه‌کان، ڕێبازى په‌سه‌نى شیکاریمان په‌یڕه‌وکردووه، له لایه‌که‌وه بۆ ناساندن و ده‌رخستنى که‌ره‌سته‌کان، له لایه‌کیتره‌وه بۆ شیکردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنى بابه‌ته‌کان. که‌ره‌سته‌ى سه‌ره‌کی و سنوورى ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه سه‌رجه‌م ده‌قى په‌خشانى ئه‌ده‌بیی گۆڤارى (ورێزا)یه، که له شه‌ش ژماره‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه و پۆلێنکردنى هونه‌ره‌کانى په‌خشانى ئه‌ده‌بى و ده‌ستنیشانکردن و ده‌رخستنى ئاستی ئه‌ده‌بییان. لێکۆڵینه‌وه‌که له پێشه‌کى و دوو به‌ش پێکهاتووه. به‌شی یه‌که‌م دوو ته‌وه‌ره، ته‌وه‌رى یه‌که‌م بۆ ناساندنى گۆڤارى (ورێزا)یه. ته‌وه‌رى دووه‌م، لێکۆڵینه‌وه‌یه له چه‌مک و بنه‌ماکانى په‌خشان. به‌شى دووه‌م تایبه‌ته به هونه‌ره‌کانى په‌خشانى ئه‌ده‌بی له گۆڤاره‌که‌دا. له کۆتایشدا گرنگترین ئه‌نجامه‌کان و لیستى سه‌رچاوه‌کانمان خستۆته‌ڕوو. گرفتى لێکۆڵینه‌وه‌که له‌وه‌دایه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌باره‌ى ئه‌ده‌ب و ڕۆژنامه‌نووسیی کوردیی ده‌ڤه‌رى خانه‌قی له به‌رده‌ستدا نییه، چونکه تا ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى ئه‌وتۆ بۆ ئه‌م دوولایه‌نه ته‌رخان نه‌کراوه سه‌ره‌ڕاى که‌مى ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى تایبه‌تن به په‌خشانى کوردى. بۆیه ئومێد ده‌که‌ین ئه‌م لێکۆڵینه‌وه که‌لێنێک له ئه‌ده‌ب و ڕۆژنامه‌نووسیی کوردی پڕبکاته‌وه
وشه بنچینه‌ییه‌كان
چاپخانه‌ى ایلاف، به‌غداد، 2005.
به‌کر ده‌روێش، گه‌وره‌م جه‌نه‌ڕاڵ، چاپخانه‌ى ئارابخا، که‌رکوک، 2006.
جه‌مال خه‌زنه‌دار، ڕۆژى کورد1913، بڵاوکردنه‌وه و پێشه‌کى وله‌سه‌ر نووسینى، چاپخانه‌ى المۆسسه
العراقیه، به‌غداد، 1981.
حسێن یاره و عپمان علی وسالم محمد و یوسف سمعون، فه‌رهه‌نگى تریفه، المگبعه العربیه، بیروت-
لبنان، 2008.
دیل کارنگى، هونه‌رى وتاربێژى، وه‌رگێڕانى حسێن نجم ا‌لدین، چاپی دووه‌م، چاپخانه‌ى چوارچرا،
سلێمانى، 2006.
د.شکریه رسول، زمان وئه‌ده‌بى کوردى-په‌خشان، مدیریه مگبعه جامعه صلاح ا‌لدین، هه‌ولێر، 1987.
د.شکریه رسول، ئه‌ده‌بى کوردى وهونه‌ره‌کانى ئه‌ده‌ب، چاپخانه‌ى خوێندنى باڵا زانکۆى سه‌ڵاحه‌دین،
هه‌ولێر، 1989.
د.شکریه رسول، گۆڤارى ده‌نگى گێتیی تازه- سه‌رهه‌ڵدان وده‌ورى له پێشخستنى زمان، هونه‌ره‌کانى
ئه‌ده‌ب و وه‌رگێڕاندا، هه‌ولێر، 2003.
عبدالرزاق بیمار، په‌خشانى کوردى، ده‌زگاى ڕ‌ۆشنبیرى وبڵاوکردنه‌وه‌ى کوردى، به‌غداد، 1998.
عه‌زیز گه‌ردى، په‌خشانى کوردى، چاپخانه‌ى زانکۆى سه‌ڵاحه‌دین، هه‌ولێر، 1987.
عه‌لائه‌دین سه‌جادى، ئه‌ده‌بى کوردى ولێکۆڵینه‌وه له ئه‌ده‌بى کوردى، چاپخانه‌ى معارف، بغداد، 1967.
عه‌لائه‌دین سه‌جادى، مێژووى ئه‌ده‌بى کوردى، چاپى دووه‌م، چاپخانه‌ى معارف، به‌غداد، 1971.
عه‌لائه‌دین سه‌جادى، مێژووى په‌خشانى کوردى، چاپخانه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، هه‌ولێر،2000.
عه‌لى مه‌عروف شاره‌زوورى، په‌ندى پێشینانى کوردى، به‌رگى یه‌که‌م، بێ ناوى چاپخانه، به‌غداد،
1981.
د.عیزه‌دین مسته‌فا ڕسووڵ، لێکۆڵینه‌وه‌ى ئه‌ده‌بى فۆلکلۆرى کوردى، چاپخانه‌ى دار الجاحڤ، به‌غداد،
1978.
فاچل نڤام ا‌لدین، فه‌رهه‌نگى ئه‌ستێره گه‌شه، مگبعه الاجیال، بغداد، 1977.
د.فه‌رهاد پیرباڵ، مه‌لا مه‌حمودى بایه‌زیدى 1799-1867 یه‌که‌م چیرۆک‌نووس وپه‌خشاننووسی
کورد،چاپخانه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، هه‌ولێر،2000.
فریبا سه‌یاد (د.عه‌لى ئه‌کبه‌ر فه‌رهه‌نگى)، نه‌ریتى ڕۆژنامه‌وانى، و.کارزان محه‌مه‌د، چاپى دووه‌م،
چاپخانه‌ى ڕۆمان، سلێمانى، 2008.
کاروان عه‌لى قادر، هونه‌رى ڕۆژنامه‌نووسی، چاپخانه وئۆفیسێتى به‌درخان، سلێمانى، 2004.
کریم کریمپور، فه‌رهه‌نگى خۆرهه‌ڵات، چاپخانه‌ى نهچت ق‌م، کرمانشاه، بێ ساڵى چاپ.
د.مه‌غدید سه‌پان، ژانره‌کانى ڕۆژنامه‌وانى ومێژووى چاپخانه 1450-1500، چاپخانه‌ى خانى، دهۆک،
2008.
هه‌ژار، فه‌رهه‌نگى هه‌نبانه‌بورینه، چاپی چواره‌م، انتشارات سروش لیتوگرافى،1383.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر حسێن، چه‌شنه ئه‌ده‌بى وڕۆژنامه‌نوسییه‌کان و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان له (ژیان وژین)دا،
چاپخانه‌ى شڤان، سلێمانى، 2007.
د.هیمداد حسێن، ڕۆژنامه‌نووسیی کوردی سه‌رده‌مى کۆمارى دیموکراتى کوردستان 1942-1947،
ده‌زگاى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م، سلێمانى، 2002.
د.هیمداد حسێن، ڕۆژنامه‌وانى و ئه‌ده‌بیاتى نوێى کوردى، چاپخانه‌ى شڤان، سلێمانى، 2008.
مجله جامعه کرمیان
احمد امین، النقد الادبی، الگبعه الخامسه، مکتبه النهچه المصریه، القاهره ، 1983.
انیس المقدسی، الفنون الادبیه واعلامها فی النهچه العربیه الحدیپه، الگبعه الپانیه، دار العلم للملایین،
بیروت-لبنان، 1978.
د.شکری عزیز الماچی، فی نڤریه الادب، دار الحداپه للگباعه والنشر، بیروت-لبنان، 1985.
د.عزالدین اسماعیل، الادب و فنونه، الگبعه السابعه، مگبعه دار الفکر العربی، القاهره ، 1978.
مجد محمد الباکیر البرازی ، فی النقد الادبی الحدیپ، الگبعه الاولى، مکتبه الرساله الحدیپه، عمان-
الاردن،1986.
ئومێد ڕه‌حیم شمس ا‌لدین تاڵه‌بانى، کۆلۆنیالیزمى ئینگلیزى و ئه‌ده‌بیاتى ڕۆژنامه‌نووسیی کوردى له
عێراقدا 1918-1958، تێزى دکتۆرا، به‌شى زمانى کوردى، کۆلێجى په‌روه‌رده، زانکۆى سلێمانى ،
2013.
محه‌مه‌د دلێر ئه‌مین، ڕۆڵى گۆڤارى گه‌لاوێژ له گه‌شه‌سه‌ندن و پێشخستنى ئه‌ده‌بى کوردی‌دا، نامه‌ى
ماسته‌ر، به‌شى زمانى کوردى، کۆلێجى ئاداب، زانکۆى سه‌لاحه‌دین، 1989