جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ر
زانکؤى طةرمیان/ کؤلیَذى زمان و زانستة مرؤظایةتییةکان/ بةشی زمانى کوردی
پوخته
دیالۆگ نه‌ک ته‌نها له ئه‌ده‌بدا، به‌ڵکو له ژیانى هه‌موو مرۆڤێکدا گرنگى و به‌های خۆی هه‌یه. دیالۆگ له‌ڕۆماندا به‌یه‌کێک له‌ته‌کنیکه گرنگ و جه‌وهه‌رییه‌کان داده‌نرێت و له‌رێیه‌وه ڕۆمانووس په‌یام و ئایدۆلۆجیای خۆی سه‌باره‌ت به‌جیهانی ڕۆمانه‌که‌ی له‌تێڕوانین و گۆشه‌نیگاى کاره‌کته‌ره‌کانه‌وه ئاراسته‌ى خوێنه‌ر ده‌کات، به‌مه‌ش جۆرێک له‌فره‌ده‌نگى له‌نێو ده‌قه‌که‌یدا به‌رهه‌مده‌هێنێت. ڕۆمانى (ئه‌ڵوه‌ن) کۆمه‌ڵێک به‌سه‌رهات و ڕووداوى ناوچه‌ى خانه‌قین له‌خۆده‌گرێت که له‌لایه‌ن ڕۆماننووس (ئه‌حلام مه‌نسوور)ه‌وه به شێوازێکی هونه‌رى ئاوێته‌ى ئه‌ندێشه و خه‌یاڵ و دونیابینی خۆیی کردوون و ئه‌زموونێکى جیاوازى له پرۆسه‌ى دیالۆگدا به‌پشت به‌ستن به شێوه‌زاری ناوچه‌که پێشکه‌شکردووه.
گرنگى لێکۆڵینه‌وه‌که خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه که‌دیالۆگ ته‌کنیکێکى گرنگى گێڕانه‌وه‌یه و له‌ڕوانگه‌یه‌وه مه‌به‌ست و باس و به‌سه‌رهاته‌کان له‌ده‌نگی جیاوازه‌وه به‌خوێنه‌ر ده‌گات، به‌جۆرێک وته و گوزارشته‌کان ده‌بن به‌ناسنامه‌ى رۆشنبیری و فیکری و کۆمه‌ڵایه‌تى کاره‌کته‌ره‌کان، دواجاریش له‌کۆی گشتی دیالۆگه‌کانه‌وه په‌یامى رۆماننووس ئاراسته ده‌بێته‌وه. له‌لایه‌کى تره‌وه ڕۆمانى (ئه‌ڵوه‌ن) خاوه‌ن بونیادی هونه‌ریی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تى و دیالۆگیش له‌م ڕۆمانه‌دا بووه به‌پردێک بۆ ئاشناکردنی خوێنه‌ر به‌دابونه‌ریت و کلتوورى ناوچه‌که، هه‌روه‌ها گوزارشته له‌ئاستى مه‌عریفی و ڕۆشنبیری تاکى کورد له کات و شوێنێکی دیاریکراودا.
بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئامانجه‌کانى توێژینه‌وه‌که ڕێبازى وه‌سفیی شیکاریی په‌یڕه‌وکراوه, به‌جۆرێک سه‌ره‌تا چه‌مک و زاراوه‌کان ناسێنراون و دواتر بنه‌ما هونه‌رییه‌کانى دیالۆگ له‌ده‌قی ڕۆمانى (ئه‌ڵوه‌ن) شیکراونه‌ته‌وه.
توێژینه‌وه‌که پێکدێت: له‌ده‌روازه‌یه‌ک به‌ناونیشانى: چه‌مک و ئه‌رکی دیالۆگ له‌ڕۆماندا، و له ته‌وه‌رى یه‌که‌مدا جۆره‌کانى دیالۆگ له رۆمانی (ئه‌ڵوه‌ن)دا شیکراوه‌ته‌وه، به‌جۆرێک هه‌ریه‌ک له‌دیالۆگی ساده و شیکاری و هێمایی خراوه‌ته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه، هه‌روه‌ها ته‌وه‌رى دووه‌م له‌ژێر ناونیشانی: شێوازه‌کانی پێشکه‌شکردنی دیالۆگ له رۆمانى (ئه‌ڵوه‌ن)دا, هه‌ریه‌ک له دیالۆگى ڕاسته‌وخۆ و دیالۆگی ناڕاسته‌وخۆ لێکدراوه‌ته‌وه‌ا.
له‌کۆتاییدا گرنگترین ئه‌نجام و سه‌رچاوه‌کان و کورته‌یه‌ک له‌توێژینه‌وه‌که به‌زمانى عه‌ره‌بی خراوه‌ته‌ڕوو.