جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ران
1 زانکۆى گه‌رمیان ـ کۆلێجى په‌روه‌رده/ به‌شى زمانى کوردى
2 زانکؤى طةرمیان ـ کؤلیَجى ثةروةردة/ بةشى زمانى کوردى
پوخته
ناونیشانى توێژینه‌وه‌که (مـۆرفـێمه هاوبێژو فرهواتاکان له زمانى کوردی‌دا) یه، که تیایدا باس له چه‌ند پۆلێنکردنێک بۆ جۆره‌کانى مۆرفێم له زمانى کوردی‌و خستنه‌ڕوى پۆلێنکردنێکى نوێ کراوه، پاشان باس له مۆرفێمو په‌یوه‌ندییه واتاییه‌کان به‌تایبه‌تى دیارده‌ى هاوبێژىو فرهواتایى به که‌ره‌سته‌ى شێوازى ئاخاوتنى گه‌رمیان کراوه.
توێژینه‌وه‌که له دو به‌ش پێکهاتوه:
له به‌شى یه‌که‌مدا باس له چه‌مکى مۆرفێمو دابه‌شبونى جۆره‌کانى مۆرفێم لاى زمانه‌وانه کوردهکانو پۆلێنکردنێکى نوێ بۆ جۆره‌کانى مۆرفێم کراوه.
له به‌شى دووه‌مدا باس له مۆرفێمه سهربهخۆو به‌نده هاوبێژو فرهواتاکان له شێوازى ئاخاوتنى گه‌رمیاندا کراوه، که سێ ته‌وه‌ر له‌خۆده‌گرێت: ته‌وه‌رى یه‌که‌م له ئاستى مۆرفێمه سه‌ربه‌خۆکان، ته‌وه‌رى دووه‌م له ئاستى هه‌ردو مۆرفێمه سهربهخۆو به‌نده‌کان، ته‌وه‌رى سێیه‌م له ئاستى مۆرفێمه به‌نده‌کاندایه.
له کۆتاییدا گرنگترین ئهنجامهکانو لیستى سهرچاوهکانو پوخته‌ى توێژینه‌وه‌که به زمانى کوردى‌و ئینگلیزى خراونه‌ته‌ڕو.