جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 بەشی یاسا، زانکۆی گەرمیان، کەلار، عراق.

2 Encyclopedia islamica Foundation,Tehran, Iran

پوخته‌

حلوان شارێکی کۆن و مێژووی ناوچەی گەرمیان،لە سەر ئەو ڕێگا سەرەکیانە هەڵکەوتبوو کە شارە گرنگەکانی فەلاتی ئیران وەکوو ڕەی و هەمەدانی بە عێراق و دەشتی مێزۆپۆتامیا دەبەستەوە. ئەم شارە لە سەردەمی پێش ئیسلام خۆسرەو شاد فیروزی پێ دەگوترا و ناوەندی ناوچە  یان " کورە"یەکی گرنگ بوو کە شارەکانی وەک خانەقین و ئەربل(هەولێر) سەر بەم ناوچەیە بوون. شاری حلوان پاش هاتنی ئیسلامیش ماوەیەک گرنگی و گەشانەوەی خۆی  کە بەرهەمی هەڵکەوتن لەسەر ڕێگا بازرگانیەکان بوو، پاراست. لەم سەردەمەدا سەرچاوەکان بە شارێکی گەورە ناوی لێ دەبەن کە خەڵکەکەی ئامێتەیەک لە نەتەوەکانی عەرەب و کورد و فارس بوون و لە دەورووبەری شارەکەشدا هۆزە کوردە ڕەوەندەکان دەژیان. بەڵام لە نزیک نیوەی سەدەی چوارەم کۆچی بەولاوە، سەرچاوەکان لە ئاماژەیک بۆ کەمبوونەوەی بایەخ و گرنگی حلوان، دستەواژەی " شارۆچکەیان" دەربارەی بە کار هێناوە. ڕەوتی کەم بوونەوەی بایەخ و گرنگی شاری حلوان کە لە نیوەی سەدەی چوارەمی کۆچیەوە دەستی پێ کردبوو، لەگەڵ ڕوودانی چەند بوومەلەرزەیەکی گەورە لە ناوچەکە، بەتایبەت لە ساڵەکانی 375 و 543 ک ، خێراتر بوو، بە شیوەیەک کە دوای ئەمە ناوی حلوان بە دەگمەن لە سەرچاوەکاندا هاتووە و لە کاتی ناوهێنانیشیدا، سەرچاوەکان زۆرتر ناوچەیەکیان لا مەبەست بووە نەک شارێکی ئاوەدان.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان