جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ر
History, College of Language adn human sciences, Universityof garmian, Kalar, Iraq
پوخته
پاش هێرشى ئینگلیزه‌کان بۆ سه‌ر عێراق و داگیرکردنى شارى به‌سرا له‌به‌هارى 1917 پاشان به‌غداى پایته‌خت و به‌ره‌و پێشچون و هه‌ڵکشانى سوپاکه‌یان به‌ره‌و باکور بۆ داگیرکردنى پایته‌ختى ویلایه‌ته‌که که شارى موسڵه دیاره پاش داگیرکردنى شارى که‌رکوک له‌مانگى ئه‌یلولى 1918 ته‌نها چه‌ند میلێکیان مابوو پایته‌ختى ویلایه‌ته‌که که موسڵه داگیر بکه‌ن ڕێکه‌وتننامه‌ى (مۆدرۆس) له‌هه‌مان ساڵدا له‌نێوان ئینگلیزه‌کان و تورکه‌کان ئیمزا کرا که‌ئیتر نابێت ئینگلیزه‌کان زیاتر پێشڕه‌وى بکه‌ن و له‌م سه‌رو به‌نده‌دا کێشه‌یه‌ک سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوى ( کێشه‌ى ویلایه‌تى موسڵ) له‌نێوان چوار لایه‌ندا ( ئینگلیزه‌کان بۆنى نه‌وتیان کردبوو ویلایه‌ته‌که‌یان بۆ خۆیان دانابوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ودایان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسیه‌کان کردبوو فێڵیان لێکردبون کاتێک فه‌ره‌نسیه‌کان به خۆیان زانى کار له‌کار ترازابوو سه‌وداکه کرابو) ( فه‌ره‌نسیه‌کان داوایان ده‌کرد چونکه له‌سایکس بیکۆدا به‌ر به‌شى ئه‌وان که‌وتبو) ( تورکه‌کان داوایان ده‌کرد به‌بیانوى ئه‌وه‌ى تورک و کورد یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه) هاوکات ژماره‌یه‌کى زۆر له‌سه‌ره‌ک خێڵه کورده‌کانیان به‌تورک ناوه‌زه‌ند کردبو، وایان ڕاگه‌یاند که به‌رژه‌وه‌ندى ئابورى و په‌یوه‌ندى کۆمه‌ڵایه‌تى ویلایه‌تى موسڵ زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌نادۆڵ گونجاوه که بێگومان هه‌موو ئه‌مانه به‌ڵگه‌ى پرچوپوچ و نابه‌جێن چونکه لایه‌نه ناکۆکه‌کانى که‌له‌پێشه‌وه ئاماژه‌مان پێ‌کرد هیچیان ڕۆژێ له ڕۆژان ئه‌و مافه‌یان به‌سه‌ر ویلایه‌ته‌که‌دا نیه به‌ڵکو دانیشتوانى ڕه‌سه‌نى ویلایه‌ته‌که که‌به‌شى هه‌ره زۆرى کوردن ( به موسڵمان و مه‌سیحى و یه‌زیدى و شه‌به‌ک و عه‌ره‌ب) و تورکمانه‌وه هه‌ر ته‌ها ئه‌وان مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه چاره‌نوسى ویلایه‌ته‌که دیارى بکه‌ن واته ( خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ش داواى ده‌وڵه‌تێکى کوردى سه‌ربه‌خۆیان ده‌کرد له‌ژێر ڕابه‌رایه‌تى شێخ مهخمودى مه‌لیک پایته‌خته‌که‌ى سلێمانى بێت یان شارى موسڵ) به‌ڵام به‌داخه‌وه ته‌نانه‌ت لهلکاندنى ویلایه‌ته‌که‌ش به‌عێراقه‌وه پرس و ڕاوێژ به خه‌ڵکه‌که‌ى نه‌کرا له‌کاتێکدا دانیشتوانى ویلایه‌ته‌که داواى ده‌وڵه‌تێکى سه‌ربه‌خۆیان ده‌کرد .