جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ر
زانکۆى گه‌رمیان-کۆلیجى په‌روه‌ده‌ى بنه‌ڕه‌ت-به‌شى زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
پوخته
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌ى لێکۆڵینه‌وه جوگرافییه‌کانى ژاک دمۆرگان- زانا‌و شوێنه‌وارناسى فه‌ره‌نسى له ساڵى 1892ز. ناوى "چیا سورخ" وه‌ک به‌شێک له‌و پشتێنه‌یه‌ى، که ژێر زه‌مینه‌که‌ی سامانێکى زۆرى نه‌وتیى له‌خۆده‌گرێت، ده‌چێته ناو نه‌خشه‌و پلانى ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ى ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر چه‌شنێک بێت سوودى لێوه‌ربگیرێ. له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانى ولیه‌م نۆکس دارسى سه‌رمایه‌دارى به‌ریتانیدا بۆ جیاوکى نه‌وتى ئێران، له ساڵى 1901ز، ئه‌و گروپه‌ى که دارسى پێکیهێنا بۆ جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌که‌ى ڕاسته‌وخۆ له چیا سورخ-وه کارى هه‌ڵکۆڵین و دۆزینه‌وه‌ى نه‌وت ده‌ستپێکرد. ئیدى به‌م چه‌شنه ئه‌م ناوچه چه‌پ و لاته‌ریکه‌ى گه‌رمه‌سێر، ده‌بێته یه‌که‌مین گۆڕه‌پانى هه‌ڵکۆڵین و دۆزینه‌وه‌ى نه‌وت و یه‌که‌مین شوێنى به‌ریه‌ککه‌وتن له‌گه‌ڵ تیمێکى ئه‌وروپیدا. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ته‌رخانه بۆ چیرۆکى به‌ده‌ستهێنانى جیاوکى دارسى و به‌سه‌رهاته‌کانى ئه‌و تیمه‌ى دارسى و هاوکاره‌کانى بۆ کارى هه‌ڵکۆڵین پێکیانهێنا له ناوچه‌ى چیا سورخ، هه‌ر له سه‌ره‌تاى هاتنه‌وه تا ده‌گاته نائومێدبوون و ده‌ستهه‌ڵگرتن له کارى گه‌ڕان و هه‌ڵکۆڵین، پاش نزیکه‌ى دوو ساڵ کارکردن له ناوچه‌که‌دا.