جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

زانکۆی گه‌رمیان، به‌شی مێژوو، کۆلێژی زمان وزانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌کان

پوخته‌

بێ گۆمان بارودۆخی لە باری جۆگرافیایی و ستراتیژی حۆلوان پیشان دەدات کە ئەم ناوچەیە لە کۆنەوە گرنگیەکی تایبەتی بووه. چونکە بە سەیر کردن لە لاپەرەکانی مێژوو و بینینی ئەو هەموو ئاسەوارە لەم دەڤەرەدا دەی سەلمێنێت کە ئەم ناوچە پێگە و جێگای قەومەکانی چیای زاگرۆس بە تایبەتی لولوبیەکان و پاشان حکومەتی ماد و هەوارگەی هەندێ لە پاشاکانی ساسانی بووە. دیارە کەش و هەوای لەباری ئەم ناوچەیە و خالی پەیوەندی نێوان شارە گرنگەکانی ئەو سەردەمە لە روی سیاسیەوە وەکوهەمەدان و کرماشان بە تەیسەفون و میزۆپۆتامیاوە و هەروەها هەلکەوتنی لە سەر رێگای بازرگانی و جادەی ئاوریشم، ئەم ناوچەیە بە یەکێ لە گرنگترین ناوچەکانی ئێرانی پێش ئیسلام دەناسێنرێت. ئەم توێژینەوە دەی ئەوێتتا بە متۆدێکی زانستی و مێژوویی،سەرە رای باس لە جوگرافیای مێژوویی و گرنگی ستراتیژی و سیاسی ئەم شوێنە لە سەردەمی پێش ئیسلام ئاماژە بە سیاسەت و فەرهەنگی ئەم جۆر حکومەتانە بکات کە لەم ناوچەیەدا دەسەلاتیان بووه.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان