هەڵسەنگاندنی كاریگەری گەشەی دانیشتوان لەسەر ئایندەی خزمەتگوزارییە كۆمەڵگەییەكان لە شاری رزگاری بە بەكارهێنانی (GIS)

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 زانکۆى گه‌رمیان- کۆلێژى په‌روه‌رده‌

2 بەشی زانستە کۆمەڵایەتی // کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت // زانکۆی گه‌رمیان

3 College of Basic Education Social Sciences Department

10.24271/garmian.2017.243562
پوخته‌
سنوری ناوچەی لێكۆڵینەوە پێكهاتوە لە سنوری شارەوانی شاری ڕزگاری ناوەندی ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، كەوتۆتە بەشی باشوری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی عێراقەوە.
توێژەران لە توێژینەوەكەدا تیشك دەخەنە سەر خزمەتگوزارییەكانی ( فێركاری ، تەندروستی ، كارگێڕی ، ئاینی) وەكو كۆمەڵێك ڕەگەزی گرنگی خزمەتگوزارییە كۆمەڵگەییەكان لە شاری ڕزگاری بە ئامانجی شیكردنەوە و هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای خزمەتگوزارییەكان و بڕی داواكاری لەسەریان بە مەبەستی پێشبینیكردن بۆ ئایندەیان لەسەر بنەمای پلاندانێكی زانستی كە چارەسەری گرفتەكانی ئێستا و دابینكردنی پێویستییەكانی ئایندەی لێبكەوێتەوە.
توێژینەوەكە پشت بەستن بە ڕێبازی وەسفی  خزمەتگوزارییە كۆمەڵگەییەكانی خستۆتەڕوو , هەروەها بەپێی ڕێبازی شیكاری هەڵسەنگاندن بۆ گۆڕاوەكانی ئەو خزمەتگوزارییانە كراوە لەسەر بنەمای كۆمەڵێك پێوەری كارپێكراو لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی توانایان و خستنە ڕووی تێڕوانینێكی ڕوون لەسەر پێویستی دانیشتوان بۆئەو خزمەتگوزاریانە و پاشان لەسەر بنەمامەیەكی زانستی پێشبینی بۆ ئایندەییان كراوە، لە كۆتاییدا توێژینەوە گەیشتوەتە چەند ئەنجامێك لەوانە سەرەڕای بایەخپێدانی حكومەت بەكەرتی خزمەتگوزاری فێركاری, بەڵام لە ساڵی بنەڕەت ناهاوسەنگی لە هەندێك لە ڕەگەزەكانی هەیە, بە پێی پێوەری ڕووبەر و قەبارەی دانیشتوان شار پێویستی بە (5) باخچەی ساوایان و تەرخانكردنی (15000- 17500 م2 ) ڕووبەر و (5) قوتابخانە بۆ (قۆناغی بنەڕەتی / پۆلی 1- 6 ) و تەرخانكردنی ڕووبەری (25000- 30000م2 ) زەوی هەیە, بە پێی پێوەرە مرۆییەكانی ( منداڵ/ پۆل) بۆ قۆناغی باخچە و (قوتابی/ قوتابخانە) بۆ (قۆناغی بنەڕەتی/ پۆلی1- 6) پێویست بەكردنەوەی پۆل و قوتابخانەی زیاتر دەكات, هەروەها بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی شار پێویستی بە (1) بنكەی تەندروستی و تەرخانكردنی ڕوبەری (5000 م2 ) زەوییە, بە پێی پێوەرە مرۆییەكانیش ناهاوسەنگی لە ڕەگەزەكانی ئەم خزمەتگوزارییە هەیە لە ڕووی پزیشك و تەندروستكارانەوە, بەركەوتەی تاك لە خزمەتگوزاری كارگێڕی (0,4م2 / 1 كەس) كە كورتهێنانی بەرچاوی هەیە, بەڵام بەركەوتەی تاك لە خزمەتگوزاری ئاینی  (1م2 ) هەر بۆیە بەتوانایەكی باشەوە خزمەتگوزارییەكان پێشكەش دانیشتوان دەكات, لە دیارترین ئەو ئەنجامانەی توێژینەوە پێی گەیشتوە قەبارەی دانیشتوان لە زیادبوونی بەردەوام دەبێت و بە جێگیری ڕێژەی گەشەی ساڵانەی دانیشتوان (2,9%) ژمارەی دانیشتوان لە ساڵی 2025 دەگاتە (47622) كەس، بۆیە لێرەوە گرنگی پلانسازی زانستی دێتە ئاراوە بەهۆی ڕۆڵی لە ئاراستەكردنی لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كورتهێنانەكانی ئێستا و ڕێكخستنی ئایندە بەمەبەستی هەنگاونان لەگەڵ گەشەی دانیشتواندا

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

Crossmark

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ English

Evaluating the Growth of Population on the Future of Civil Services in Rizgary District Via GIS

نوسه‌ران English

Azadeen Jumea 1
Kamaran Tofiq 2
aram hassan mohammed 3
2 بەشی زانستە کۆمەڵایەتی // كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت // زانكۆی گه‌رمیان
3 College of Basic Education Social Sciences Department
پوخته‌ English

The area of the study includes the area of Rizgary municipality and the district of Rizgary appurtenant to Kalar town, the centre of garmian Adminstration. It is in the south-east of Kurdistan region and the south-east of Iraq.
In this research, the researchers shed light on services concerning education, health, adminstration and religion, as some important elements of civil services, as well as the amount of requests on these aspects, for the expectation of their future on the basis of a scientific planning that may solve the current issues and meet the future needs.
The research presents the civil services depending on the descriptive method, and depending on analytic method the variabilities of those services are evaluated, based on some criteria followed by Iraqi Ministry of Planning in order to evaluate their ability and to depict a clear viewpoint on the need of population for those services, and then expectations for their future on a scientific basis has been shown. Finally the research has got to some conclusions, one of them is, depsite that the government has paid attention to educational services, there is imbalance in some elements. According to the area of the city and its population, it needs 5 kindergartens with the area of (15000-17500 m2), and 5 schools for basic level with the area of (25000-30000 m2). So, according to humanitarian standards of (children/room) for kindergarten and (student/classroom) for the basics, it requires opening more schools and classrooms. For health services, the city needs 1 health centre with the area of (5000 m2), and according to humanitarian criteria there is imbalance in the elements of this service in terms of physicians and staff. The outcome for individual in terms of adminstration services (0.4 m2 per person) has shortcomings, but for religious services (1 m2 per person) is enough and has good capacity to cover all the populations. Among the most distinct conclusions of the research is that the population is in a constant growth, and with he rate of 2.9% annually it will reach 47,622 in 2025. So, here the importance of scientific planning is seen so as to guide the relevant parties in solving the current issues and shortcomings as well as preparing for the future in order to make up with the population growth.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان English

Population growth
social services
Salvation City