هۆکارەکانی گەشەکردنی شارستانیەتی جیهانی ئیسلام

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین ، هەرێمی کوردستانی عێراق

2 بەشى مێژوو، کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان، زانکۆی سلێمانی، هـەرێـمی کـوردستان ــ عـێراق

https://doi.org/10.24271/garmian.2024.11305
پوخته‌
باسکردنی هۆکارەکانی گەشەکردنی شارستانیەتی جیهانی ئیسلام بابەتێکی گرینگە و هەڵدەگرێت چەندین توێژینەوەی لەسەر ئەنجام بدرێت, چونکە چەندین هۆکاری جۆرا و جۆر و گرینگ بوونە هۆکاری گەشەکردنی شارستانیەتی جیهانی ئیسلام لە سەدەکانی ناوەڕاستدا, لەوانە هۆکاری ڕامیاری و ئابوری و ئایینی و کۆمەڵایەتی و هەلومەرجی سەردەمە مێژوویەکە چەندین هۆکاری تری گرینگ.
     لە لایەکی ترەوە ڕۆڵ و کەسیەتی خەلیفەکان و دەسەڵاتداران لە شارستانیەتی جیهانی ئیسلامدا دەبێتە یەکێک لە هۆکارەکانی گەشەکردنی شارستانیەتی ئەو جیهانە و ئەگەرچی فراوان بوونی سنورەکان و هاتنە ناوەوەی ڕەگەزی جیاواز لە پێکهاتەی نەتەوە جیاوازەکان و گەشەی خیرای بازرگانی و کرانەوەی جیهانی ئیسلام بە ڕووی شارستانیەتی جیهانی مەسیحی و  سوود وەرگرتن لە فەلسەفەی دەوڵاتداری ئەو جیهانە و گواستنەوەی ئەزمونەکانی خۆ بەڕێوەبردن.




     جگە لەمانە ململانێ هزرییەکانی نێوان گرووپە ئیسلامییەکان یەکێکی ترە لە هۆکارە کاریگەرەکانی گەشەکردنی شارستانیەتی جیهانی ئیسلام و خوێندنەوە و تێگەیشتنی تازە و سەردەمیانە بۆ دەقەکانی ئایینی ئیسلام وایکردبوو کرانەوەیەکی زیاتر ڕوو لەو جیهانە بکات و پێکەوە ژیان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی جیاواز هاتبووە کایەوە و گروپەکانی وەک موعتەزیلە و ئیخوان سەفا و چەندین گروپی تری هزری بوونیان هەبوو  بە جۆرێک هەر یەکێک لەوانە لە ڕێگەی بەرهەمە فیکرییەکانی یاخود عەقیدەییەکانیەوە توانیویەتی گۆڕانکاری لە ئاست و جۆری بیرکردنەوەی تاکی مسوڵمان و نامسوڵماندا دروستبکات.

پوخته‌ی وێنه‌یی

هۆکارەکانی گەشەکردنی شارستانیەتی جیهانی ئیسلام

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان


ناونیشانی توێژینه‌وه‌ English

Causes of the development of the civilization of the Islamic world

نوسه‌ران English

Shamal Hassan 1
Shwan Mustafa 2
1 Raperin Technical and Vocational Institute, Iraqi Kurdistan Region
2 Department of History, College of Humanities, Sulaimani University, Kurdistan Region - Iraq
پوخته‌ English

     The discussion of the factors contributing to the development of Islamic civilization is a significant topic that necessitates extensive research. Numerous diverse and crucial factors played a role in the flourishing of Islamic civilization during the medieval centuries. These include political, economic, religious, and social factors, as well as the historical circumstances of the time and other important elements.
      On another level, the role and personality of the caliphs and rulers in the Islamic civilization became one of the main drivers of its progress. Despite the vastness of its boundaries, the inclusion of different ethnic compositions, the rapid growth of commerce, and the interaction of Islamic civilization with Christian civilization, these elements facilitated the transfer of governance philosophies and the exchange of administrative experiences.
       Moreover, intellectual debates among Islamic groups were another influential factor in the development of Islamic civilization. The renewed understanding and reinterpretation of Islamic religious texts during this period led to broader intellectual engagement and cultural exchange. Intellectual groups like the Mu'tazilites, Ikhwan al-Safa, and other philosophical groups each contributed through their unique intellectual or doctrinal outputs to a transformation in the thinking of Muslims and non-Muslims alike.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان English

Key factors
development
Islamic civilization
significant