سێمانتیكی ئاماژه‌ به‌ندی ، چه‌مك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

زانکۆى گه‌رمیان ‌/ کۆلێجى په‌روه‌رده/ به‌شى زمانى کوردى

https://doi.org/10.24271/garmian.2024.110303
پوخته‌
سێمانتیكی ئاماژه‌به‌ندی كار له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان واتا و سه‌رچاوه‌ ده‌كات، واته‌ واتا و په‌یوه‌ندییان به‌ شته‌كانی كه‌تواره‌وه‌، گرفتی ئاماژه‌ و سه‌رچاوه‌ و په‌یوه‌ندی نێوانیان كۆنه‌، له‌ فه‌لسه‌فه‌ی گریكییه‌وه‌ به‌تایبه‌تی بۆچوونه‌كانی ئه‌فلاتوون و ئه‌رستۆوه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆ كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌ربۆیه‌ بۆچوون و لێكدانه‌وه‌ی جیاواز و زۆرجار دژبه‌یه‌كیش هاتۆته‌ ئاراوه‌. به‌ڵگه‌ی هه‌ندێك له‌ زمانه‌وانان بوونی  وشه‌ بۆ  سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گێڕنه‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ ده‌نگه‌ سروشتییه‌كاندا بۆ نموونه‌ (كۆكه‌، قیڕه‌، گرمه‌...تد)، به‌و پێیه‌‌ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ناوانه‌ ده‌نگه‌كانه‌ له‌سروشتدا، به‌وه‌ش سه‌رچاوه‌ واته‌ شته‌كه‌ له‌ ژینگه‌دا مه‌رجه‌ بۆ بوونی وشه‌كه‌، له‌و دۆخه‌دا گرفتێكیتر سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئایا ئه‌گه‌ر شت و دیارده‌كانی سروشت سه‌رچاوه‌ی وشه‌كانن؟‌ بۆچی ناوه‌كان جیاوازن به‌پێی زمانه‌ جیاوازه‌كان له‌كاتێكدا سه‌رچاوه‌كان یه‌كن؟ ئه‌مه‌ ئه‌و پرسیارانه‌ن كه‌ له‌ڕێی خستنه‌ڕووی چه‌مك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سێمانتیكی ئاماژه‌به‌ندییه‌وه‌ له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردنیان دراوه‌ .

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان


ناونیشانی توێژینه‌وه‌ English

Semantics of reference, its concepts and characteristics

نوسه‌ر English

Dara Hamid
پوخته‌ English

   The relationship between meaning and source, or meaning and its link to objects, is the subject of referent semantics. The problem of reference, source and the relationship between them is due to Greek philosophy, since the particular ideas of Plato and Aristotle are still being worked out today.  A variety of frequently at odds opinions and interpretations have emerged as proof of the utterance of some linguists of the source. Particularly, they can be heard in ambient noises like thunder, shouting, and coughing. If words originate from natural processes and objects, then another issue presents itself. Why do names vary throughout languages even though the sources are the same? By outlining the ideas and traits of semantics, this study attempted to address and resolve these concerns.
 

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان English

source
context
and semantics of reference