نیشانه‌كردنی توخمه‌ مۆرفۆلۆژیی و سینتاكسییه‌كان له‌ زمانی كوردییدا (هه‌ڵێنجراوی تێزی دكتۆرا)

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 كوردی/ په‌وه‌رده‌/گه‌رمیان/كه‌لار/عێراق، زانكۆی گه‌رمیان، كه‌لار/عێراق

2 زانکۆی سلێمانیی- کۆلێجی زمان – بەشی کوردیی

https://doi.org/10.24271/garmian.2024.110302
پوخته‌
توێژینه‌وه‌كه‌ به‌ ناونیشانی (پێڕه‌وی نیشانه‌كردنی توخمه‌ مۆرفۆلۆژیی و سینتاكسییه‌كانی زمانی كوردیی)یه‌، كه‌ تێیدا نیشانه‌كردنی ڕێزمانی له‌ زمانه ‌سرووشتییه‌كان و زمانی كوردیدا تاقیكراوه‌ته‌وه‌، توێژینه‌وه‌كه‌ ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ پێڕه‌وی نیشانه‌كردنی توخمه‌ مۆرفۆلۆژیی و سینتاكسییه‌كان له‌ هه‌ناوی كرۆكه‌ ڕێزمانی(core grammar)ی جیهانیدا بهێنێته‌ ده‌ره‌وه‌، بۆیه‌ سه‌ره‌تا پێڕه‌وی نیشانه‌كردنی له‌ چوارچێوه‌ی ڕێزمانی جیهانیدا universal grammar خستووه‌ته‌ڕوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نیشانه‌كردنی  توخمه‌ فه‌رهه‌نگییه‌كانی له‌ كرۆكه‌ ڕێزماندا نواندووه‌، له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه‌ ده‌روازه‌ی بۆ نیشانه‌كردنی سینتاكسییانه‌ی توخمه‌ فه‌رهه‌نگییه‌كان له‌ زمانه‌ جوداكان/تایبه‌ته‌كاندا peripheral grammar تاقیكردووه‌ته‌وه‌و به‌راوردی كردووه‌ به‌ نیشانه‌كردنی سیمانتیكییانه‌ی توخمه‌ فه‌رهه‌نگییه‌كان؛ له‌م قۆناغه‌دا ئارگۆمێنته‌كانی  له‌ نموونه‌ی زمانه‌كانی كوردی و فارسی و ئینگلیزی و عه‌ره‌بیی هێناوه‌ته‌وه‌؛ پاشان له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌مای ڕێزمانی جیهانی و پێڕه‌وی نیشانه‌كردن، نیشانه‌كردنی له‌ زمانی كوردییدا تاقیكردۆته‌وه‌، ئه‌و كاره‌شی له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شبوونی زمانی مرۆڤی بۆ فه‌رهه‌نگ و ڕێزمان ئه‌نجامداوه‌. به‌ جۆرێك فه‌رهه‌نگ گه‌نجینه‌ی توخم و زانیارییه‌ سینتاكسی و سیمانتیكییه‌كانی توخمه‌كان بێت و ڕێزمانیش بۆ نواندنی ئه‌و زانیارییانه‌ بێت. به‌وه‌ش ئه‌و ئه‌نجامانه‌ به‌ده‌ستهاتوون، كه‌ نیشانه‌كردنی پۆله‌ڕه‌گه‌زه‌ فه‌رهه‌نگییه‌كان له‌ قۆناغی یه‌كهه‌مدا له‌ هه‌ناوی كرۆكه‌ ڕێزماندایه‌، كه‌ نواندنێكی جیهانییه‌، به‌ڵام له‌ زمانه‌ تایبه‌ته‌كان و زمانی كوردییدا نیشانه‌كردنه‌كانی هی قۆناغی پاشترن.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان


ناونیشانی توێژینه‌وه‌ English

Marking morphological and syntactic elements in Kurdish (Doctoral thesis)

نوسه‌ران English

Hemin Jaff 1
Abdul jabar maruf 2
1 kurdish/education/garmian/kalar/iraq university of garmian, kalar/iraq
پوخته‌ English

The research entitled (Rules for markedness Morphological and Syntactic Elements of the Kurdish Language) in which grammatical markedness in natural languages and Kurdish was investigated, aims to take the rules for markedness morphological and syntactic elements out of the framework of nuclear grammar, therefore, firstly, the rules for markedness were presented within the framework of universal grammar, for which the markedness of lexical elements in nuclear grammar was shown, and through that, a gateway for grammatical markedness of lexical elements was provided. The surface rules in different languages were studied and compared with the grammatical markedness of cultural elements; examples from Kurdish, Persian, English and Arabic were cited; then, based on the same universal grammatical rules and markedness rules, markedness was tested in Kurdish, based on dividing human language into dictionary and grammar. So that the dictionary is a treasure trove of grammatical and semantic elements and information of the elements, and grammar is the representation of that information. The results showed that markedness of cultural categories in the first stage falls within the essence of grammar and is a universal representation, while in special languages and Kurdish, markedness belongs to the later stage.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان English

Marking
elements
morphology
syntax
grammar essence
world grammar
  • تریفه‌ محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، (2024)، مۆدێلی به‌رهه‌مهێنانی مۆرفۆسینتاكسی له‌ زمانی كوردییدا، زانكۆی گه‌رمیان، كۆلێژی په‌روه‌رده‌، به‌شی كوردیی، نامه‌ی دكتۆرا.
  • عه‌بدولجه‌بار مسته‌فا مه‌عرووف، (2020)، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ فه‌رهه‌نگ و سینتاكسی كوردیی، به‌رگی یه‌كهه‌م، چاپی یه‌كهه‌م، چاپخانه‌ی ساراو سلێمانی.
  • عومه‌ر ئه‌حمه‌د عه‌زیز & هێمن سه‌لاحه‌دین ڕه‌مه‌زان، (2018)، له‌ڕێزمانیكه‌وتنی هه‌ندێك له‌ مۆرفیمه‌ ناسه‌ربه‌خۆ سینتاكسییه‌كانی زمانی كوردی-كوردیی ناوه‌ڕاست، گۆڤاری زانكۆی گه‌رمیان، 5، No.3.
  • محه‌مه‌د مه‌جید سه‌عید، (2015)، فه‌رهه‌نگ و پرۆسه‌ی به‌لێكسێمبوون، زانكۆی سلێمانی، كۆلێژی زمان، به‌شی كوردی، نامه‌ی ماسته‌ر.
  • محه‌مه‌دی مه‌حویی، (2006)، ئاوه‌زداریی و ڕێزمانی ناوه‌رۆك-وابه‌سته‌، زانكۆی سلێمانی.
  • محه‌مه‌دی مه‌حویی، (2011)، بنه‌ماكانی سینتاكسی كوردیی، به‌رگی یه‌كهه‌م، چاپی یه‌كهه‌م، چاپخانه‌ی په‌یوه‌ند، سلێمانی.
  • محه‌مه‌دی مه‌حویی و نه‌رمیین عومه‌ر ئه‌حمه‌د، (2004)، مۆدێلی ڕێزمانی كوردیی، چاپخانه‌ی ژیر، سلێمانی.
  • محه‌مه‌دی مه‌حویی، (2001)، رسته‌سازیی كوردیی، زانكۆی سلێمانی.
  • محه‌مه‌دی مه‌حویی، (2010)، مۆرفۆلۆژیی و به‌یه‌كداچوونی پێكهاته‌كان مۆرفۆلۆژیی كوردیی، به‌رگی یه‌كهه‌م، چاپی یه‌كهه‌م، زانكۆی سلێمانی.
  • هێمن سه‌لاحه‌دین ڕه‌مه‌زان، (2015)، پرۆسه‌و یاساكانی وشه‌دروستكردن له‌ زمانی كوردیدا، زانكۆی سلێمانی، كۆلێژی زمان، به‌شی كوردیی، نامه‌ی ماسته‌ر.
  • Laurie, (2003), Introducing Linguistic Morphology, Second Edition, Edinburgh University Press.
  • Noam, (1965), Aspects of the Theory of Syntax, MTI Press, Cambridge.
  • Cook, V. J. & Newson, M. (2007), Chomskys Universal Grammar an Introduction, Third Editon, USA.
  • Joseph. H, (1963), Universals of Language, MIT Press, Cambridge.
  • Larry. M, (2007) Universals in Phonology, UC Berkeley Phonology Lab Annual Report (2007), pp.345-390. https://escholarship.org/content/qt2zn6n546/qt2zn6n546_noSplash_c26dae69b8d9f8d53a64ef7fd619c278.pdf?t=pdtkn8
  • Zhang, (2014), The reflection of markedness in prototype category theory on semantic level and its implication for second language acquisition, International Journal of Language and Linguistics, Vol 2, No 2, PP 95-101.https://www.sciencepublishinggroup.com/article/10.11648/6004599
  • Andrew, (2004), English Syntax An Introduction, Cambridge University Press.
  • Paolo, (1999), Linguistic categories and linguistcs categorization, Linguistics, 37-1, pp. 157-180. And see:file:///C:/Users/Hi/Downloads/Linguistic_categories_and_linguists_cate.pdf
  • Sergio, (1986) Generative Morphology, second edition, Foris Publication, Netherland.
  • S & Magni. E & Bisetto. A, (2009), Universals of Language Today, Springer Science & Business Media.
  • Zhao-zi. Jiang & Chang-zhong. Shao, (2006), Markedness Grammar and Second Language Acquisition, US-China Education Review, ISSN1548-6613, USA, Volume 3, No.8. https://files.eric.ed.gov/fulltext/ED497374.pdf
  • https://link.springer.com/chapter/10.1007/978-94-015-6859-3_8