پێواژۆ فۆنەتیکی و فۆنۆلۆژییەکان لە زمانی کوردییدا (دیالێکتی کرمانجی ناوەڕاست)

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 بەشی زمانی کوردیی، کۆلیژی پەروەردە، زانکۆی گەرمیان، هەرێمی کوردستانی عێراق

2 بەشی زمانی کوردیی، کۆلیژی زمان، زانکۆی سلێمانى، هەرێمی کوردستانی عێراق

پوخته‌
ئەم لێکۆڵینەوەیە لەژێر ناونیشانی "پێواژۆ فۆنەتیکی و فۆنۆلۆژییەکان لە زمانی کوردییدا (دیالێکتی کرمانجی ناوەڕاست)"دایە، کە لە دوو  بەشی سەرەکیی پێکدێت و لێکۆڵینەوەیە لە فۆنۆلۆژیی لە پێکهاتەکانی مۆرفۆلۆژیی و سینتاکسدا. بەتایبەتیش لێکۆڵینەوەیە لە یاسای ئەو پێواژۆیانەی بەسەر وشە دروستکراو و هەڵگوێزراوەکاندا دێن و جیاکردنەوەیان لە یاساکانی پێواژۆ سینتاکسییەکان. ئامانجی لێکۆڵینەوەکە بریتییە لە خستنەڕووی پەیوەندیی فەرهەنگ و فۆنۆلۆژیی بە پێکهاتەی ناوەوەی مۆرفۆلۆژیی و پەیوەندیی بە پێکهاتەی سینتاکسەوە. لەگەڵ ئەوانەیشدا، لێکۆڵینەوەکە بەسەر پێڕەوی کرمانجیی ناوەڕاستدا جێبەجێدەکرێت (تەتبییقدەکرێت). ڕێبازە سینکرۆنیەکەی لێکۆڵینەوەکە پەسنکەرانەی شیکەرەوەییانەیە  descriptive  analysis و ڕێبازی بەراوردکاریشی بۆ دەگیردرێتەبەر. لێکۆڵینەوەی ئەزموونبەندانە لەسەر نموونە و داتاکانی زمانەکە دەکرێت، واتە لەسەر ئەوانەی ئاخاوتنی ئاخێوەرانی دیالێکتی کرمانجیی ناوەڕاست و سوودیش لە لێکۆڵینەوەکانی ڕێزمانەوان و زانایانی زانستی زمان دەبینرێت، کە لەسەر ئەم زمانە کردوویانە. لێکۆڵینەوەکە بەپێی تێۆریی فۆنۆلۆژی فەرهەنگیی و مۆرفۆلۆژیی دێتەجێبەجێبوون و ڕاڤەدەکرێت.
لێکۆڵینەوەکە جگە لە پێشەکیی و ئەنجام لە دوو بەشی سەرەکیی پێکدێت.
بەشی یەکهەم: بەوردیی باسی فۆنەتیک و فۆنۆلۆژیی دەکات و لەڕوانگەی تیۆریی فۆنۆلۆژی فەرهەنگیی و مۆرفۆلۆژییەوە.
بەشی دوهەم: تەرخانکراوە بۆ پێواژۆ فۆنۆلۆژیی و فۆنەتیکییەکان لە زمانی کوردییدا لەگەڵ هێنانەوەی نموونەی پێویستدا.
لەکۆتایی لێکۆڵینەوەکەیشدا، ئەنجام و سەرچاوەکان و پوختەی لێکۆڵینەوەکە بە زمانەکانی عارەبیی و ئینگلیزیی و دەخرێنەڕوو.
 

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

Crossmark

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ English

Phonetic and Phonological Processes in Kurdish (Central Dialect)

نوسه‌ران English

Dlshad Salih 1
Mohammed Hamasaeed 2
1 Department of Kurdish Langauge, College of Education, University of Garmian, Kalar, Kurdistan Region, Iraq
2 Department of Kurdish Langauge, College of Languages, University of Slemani, Slemani, Kurdistan Region, Iraq
پوخته‌ English

This research is entitled "Phonetic and Phonological Processes in Kurdish (Central Dialect)", which is a study of phonology in morphological and syntactic structures. In particular, it is the study of the rules of compound and derivational word processes; and the distinction between the rules of morphological and syntactical processes. The aim of the study is to present the relationship of lexicon and phonology to internal morphological structure and to syntactic structure. Moreover, the research is applied to the linguistic system of Kurdish Central Dialect. The synchronous approach of the research is descriptive analysis and comparative approach. Moreover, Empirical research is conducted on examples and data of the language data are taken from the speech of Kurdish speakers of the Central Kurdish dialect-Slemani; and the research of grammarians and linguists on this language will be used. The research is implemented and interpreted according to the theory of lexical phonology and morphology.
The research consists of two main parts besides introduction and conclusion.
Part One: Deals with phonetics and phonology from the perspective of the theory of lexical phonology and morphology.
Part 2: Studies on the rules of phonological and phonetics processes with necessary examples in Kurdish language.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان English

process
phonological rules
phonetics phenomena
lexical phonology
word-formation