جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 بەشی کوردی،کۆلێجی پەروەردە، زانکۆی گەرمیان ،هەرێمی کوردستانی عێراق

2 بەشی کوردی،کۆلێجی پەروەردەی بنه‌ڕه‌ت، زانکۆی گەرمیان ،هەرێمی کوردستانی عێراق

پوخته‌

ئەركی سەرەكی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە تێڕوانین و هەڵوێستی یاخییانەی شاعیرانی كورد بەرامبەر بەدەسەڵاتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایینی و ......هتد،   یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی سەرهەڵدانی بیری یاخیبوون،  بریتییە لەو بارودۆخەی،  كەلەو ڕۆژگارەدا هاتبووەكایەوە كۆمەڵێك گۆڕانكاری بەرپابوو،   لە كوردستاندا ئەمانەڕۆڵیان هەبوو ،   لەسەرهەڵدانی بیری یاخیبووندا ،   بە تایبەت لەڕووی مێژووی و سیاسییەوە،   بەواتایەکی تر یاخیبوون لەخۆڕاو دوور لە واقیعی نەتەوەوسەرچاوەی داب و نەریتە کۆمەڵایەتیی و كەلتوورییەكانەوە نایەتەدی، شاعیریش لە ڕێگای هەڵسەنگاندنی لایەنی سیاسی و كەلتووری و گێڕانەوەی ڕووداوەكانی ڕابردوو و خوێندنەوەی بۆ ئاییندە،   یاخیبوون لەلای سەرهەڵدەدات.
شاعیر مرۆڤێكە خاوەن هەست و سۆزێكی تایبەتە لەناو كۆمەڵگەكەیدا،  هەمیشە سەرنجی لەسەر دەردەكۆمەڵایەتییەكان و سیاسی و مێژووییەكانە،  ئاگاداری خواست و ئاواتی چین وتوێژەكانی ناو كۆمەڵگەیەتی،  لەڕاستییدا نووسەر لە ڕوانگەی تایبەتی خۆیەوە بەدوای چارەسەركردنی گیروگرفتە كۆمەڵایەتییەكاندایە، كە هەستی پێكردووە،   هەرکاتێکیش هەست دەکات ڕووداو و هەڵوێستەکان لەڕێڕەوی سروشتی خۆیان لادەدەن و دەبنە مەترسی،   دەبێتە مرۆڤێکی یاخی .

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

Rebellion by Kurdish poets

نوسه‌ران [English]

  • Awat Karim 1
  • Farhad Karim 2

1 Kurdish Department، College of Education، Garmian University، Kurdistan Region of Iraq

2 Kurdish Department، Primary Education College، Garmian University، Kurdistan Region of Iraq

پوخته‌ [English]

Since ancient times and with the emergence of societies, the phenomenon of rebellion existed ,but it changed according to time ,place, and the society in which it resides, and for this reason many poets ,writers ,philosophers ,psychologists, and sociologists around the world spoke about this phenomenon and its opinions .The realistic history of the Kurdish people reflected this phenomenon and its types among poets the Kurds from Baba Taheri Hamadani to Beikas , in general ,political oppression ,social and literary customs ,class and religious differences ,as well as justice and equality ,are the main reason for the birth of the idea of rebellion among Kurdish poets .Nevertheless, we can say that the rebellion of the Kurdish poets is a positive rebellion ,and that the poets goal is to improve conditions of society and its people to a better reality .For the emergence of this spirit of rebellion among Kurdish poets, sometimes personal problems and often general issues of society are the causes ,and finally create a critical and somewhat resistant spirit , which is seen in different ways and quantities according to the psychological effects of Kurdish poets .

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان [English]

  • Rebellion
  • Resistance
  • Revolution
  • Pride